وەزیری نەوتی عێراق: رێكارەكانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستی پێ كردووە
وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرای كرد كە دەستیان بە رێكارەكان بۆ هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیا كردووە.
![وەزیری نەوتی عێراق: رێكارەكانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستی پێ كردووە](https://pressin.info/uploads/images/202502/image_870x_67a3ec19c18c7.jpg)
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بۆ ئاژانسی دەنگوباسی عێراق گوتی: وەزارەتەكەمان لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە رێكارەكان كردووە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی سۆمۆ. گوتیشی: چەند رێكارێك هەیە پێویستە لەگەڵ حكوومەتی توركیا ئەنجام بدرێت بۆ ئامادەكردنی بۆڕی گواستنەوە و دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان. وەزیری نەوت هەروەها گوتی: بەگوێرەی ئەو رێككەوتنەی كراوە نابێت رۆژانە كەمتر لە 300 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی كوردستان هەناردەی دەرەوە بكرێت.