سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان ده‌كات

له‌ يادى (31) ساڵه‌ى ڕاگه‌ياندنى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستاندا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين، ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان‌ و سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتوو ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان ده‌كات

له‌م ياده‌دا به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ئاماده‌يى و ڕۆڵى به‌ڕێز ئه‌ميندارى گشتى و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا، هه‌روه‌ها له‌ كار و هه‌وڵه‌كانيان له‌پێناو ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، ده‌ڕوانين. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2025/2/6