نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا رایگەیاندووە، "كار و ره‌نجى پرۆفيسۆر د. ره‌شاد ميران وه‌ك پسپۆڕێكى كۆمه‌ڵناسيى كوردى و زانايه‌كى ئێتنۆگراف له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا له‌گه‌ڵ كورد به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى کو‌لتوور، زمان، ئەدەب و مێژوو، مايه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانينن."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هيواى به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنى بۆ پرۆفیسۆر د. رەشاد میران خواستووە.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
به گه‌رمى پيرۆزبايى له پرۆفيسۆر د. ره‌شاد ميران ده‌كه‌م بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تی رووسيا (پوشكين) كه دوێنێ له رێوڕه‌سمێكى تايبه‌ت و له يادى رۆژى يه‌كێتيى نه‌ته‌وەيى رووسيادا له كۆشكى كرێملين له‌لايه‌ن به‌ڕێز ڤلاديمير پووتين، سه‌رۆكى رووسياى فيدراڵه‌وه پێى به‌خشرا.
كار و ره‌نجى پرۆفيسۆر د. ره‌شاد ميران وه‌كو پسپۆڕێكى كۆمه‌ڵناسيى كوردى و زانايه‌كى ئێتنۆگراف له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا له‌گه‌ڵ كورد، به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى کو‌لتوور، زمان، ئەدەب و مێژوودا، مايه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانينن. هيواى به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازين.