مۆرینیۆ داوای گرێبەستکردن لەگەڵ 4 یاریزان دەکات و یەکێکیان زۆر پێویستە

ئایاری 26, 2026 - 13:00
مۆرینیۆ داوای گرێبەستکردن لەگەڵ 4 یاریزان دەکات و یەکێکیان زۆر پێویستە

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری نوێی پێشبینیکراوی ریال مەدرید داوای چوارگرێبەست دەکات ئەگەر بەفەرمی ببێتە راهێنەری یانەی شاهانە، کەیەکێک لەو گرێبەستانە زۆر گرنگە بۆ یانەکە.

هەرچەندە رێککەوتنی نێوان فلۆرێنتینۆ پێرێز و راهێنەرە پۆرتوگالییەکەلەسەر گرێبەستێکە بۆ ماوەی دوو وەرز، لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوە بۆوەرزی سێیەم ئەگەر نازناوی لالیگا بەدەستبهێنێت، بەڵام واژۆکردنی فەرمیگرێبەستەکە راگیراوە تاوەکو دووبارە هەڵبژاردنەوەی پێرێز وەک سەرۆکیەکلایی دەبێتەوە.

ئەگەر ئەوە روونەدات، مۆرینیۆ لە بێنفیکا نامێنێتەوە، بەڵکو روو لە یەکێکلەو دەستەوارە جیاوازانەی دیکەی دەکات کە بۆی هاتوون.

نەخشەڕێگەیەکی روون بۆ بەهێزکردنی تیپەکە

مۆرینیۆ چاوەڕێی یەکلاییبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی نەکردووە بۆدەستپێکردنی کارەکانی؛ راپۆرتێکی وردی ئامادەکردووە و بۆ کارگێڕیی ریالمەدریدی ناردووە، دوای چاودێرییەکی وردی یارییەکانی کۆتایی تیپەکە وشیکردنەوەیەکی گشتگیر بۆ پێکهاتەی ئێستا.

رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە راهێنەرەکە ئەو شوێنانەیدیاری کردووە کە پێویستیان بە بەهێزکردنی خێرا هەیە، بەبێ ئەوەی ناوییاریزانی دیاریکراو بهێنێت، و ئەرکی هەڵبژاردنی یاریزانەکانی بۆ کارگێڕیییانەکە جێهێشتووە.

پێشینە بۆ هێڵی بەرگرییە؛ مۆرینیۆ دوو بەرگریکاری ناوەڕاستی نوێی دەوێت'یان لانیکەم یەکێک'، لەگەڵ بەرگریکارێکی باڵی راست، کە جێگەی متمانە بێتو یەکسەر بتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت. سەبارەت بە بەرگریکاری باڵیچەپیش، ئەوە بۆ قۆناخی داهاتوو دەبێت، بەتایبەت ئەگەر فران گارسیا بڕوات.

لە هێڵی ناوەڕاستدا، مۆرینیۆ داوای دوو یاریزان دەکات کە بە پێویستیاندەزانێت نەک تەنیا بۆ دەوڵەمەندکردنی پێکهاتەکە؛ یەکەمیان یاریزانێکی چەقکە توانای کێبڕکێکردنی چوامینی هەبێت و جێگەی بگرێتەوە لە کاتیئامادەنەبوونیدا. دووەمیان ناوەڕاستێکی داهێنەر بۆ دروستکردنی یاری،هاوشێوەی ئۆرسنێسی نەرویجی کە لە بێنفیکا لەگەڵی کاری کردووە.

مۆرینیۆ پێیوایە ئەم شوێنەی دووەم بووەتە پێویستییەکی زۆر گرنگ، چونکەریال مەدرید  ئێستا بەتەواوی ئەو جۆرە یاریزانەی تێدا نییە.

سەبارەت بە هێڵی هێرشبەری، راهێنەرە پۆرتوگالییەکە پێویستی بەهیچگۆڕانکارییەک نییە.

رۆیشتنی یاریزانان مەرجی سەرەکییە

لە ناو یانەی ڕیال مەدرید هەمووان دەزانن کە بەهێزکردنی تیپەکە پێویستە،بەڵام کارگێڕیی یانەکە مەرجێکی روونی داناوە؛ هیچ گرێبەستێکی نوێ ناکرێتتاوەکو یاریزانان نەڕۆن.

رۆیشتنی ئالابا و کارڤاخال یەکلایی بووەتەوە بەهۆی کۆتاییهاتنیگرێبەستەکانیان، بەڵام داهاتووی هەندێکی دیکە هێشتا نادیارە، بەتایبەتسیبایۆس و کاماڤینگا، لەکاتێکدا هێشتا نوێکردنەوەی گرێبەستی رودیگێر بەفەرمی رانەگەیێندراوە.

هەرچەندە ئەنجوومەنی کارگێڕیی کاتی دەسەڵاتی ئەنجامدانیگواستنەوەکانی هەیە، بەڵام پڕۆسەی هەڵبژاردن هەموو شتێکی سڕ کردووە.