کۆپەرنیکۆس: 17ی ئایاری ئەم ساڵ لە هەولێر دووەم فێنکترین بووە لە ماوەی 87 ساڵدا

بەگوێرەی کۆپەرنیکۆس، کاژێر 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی 17ی ئایاری ئەم ساڵ پلەی گەرمای شاری هەولێر 20.7 پلەی سیلیزی بووە، ئەمەش دووەم فێنکترین 17ی ئایارە لە ساڵی 1940ـەوە.

ئایاری 26, 2026 - 12:35
کۆپەرنیکۆس: 17ی ئایاری ئەم ساڵ لە هەولێر دووەم فێنکترین بووە لە ماوەی 87 ساڵدا

بەپێی مانگە دەستکردەکانی ئاژانسی کەشناسی یەکێتییئەورووپا(کۆپەرنیکۆس) فێنکترین 17ی ئایار لە کاژێر 12:00ی نیوەڕۆی ساڵی1975 تۆمار کراوە، کە 19.9 پلەی سیلیزی بوو. 

بەگوێرەی ئامارەکانی کۆپەرنیکۆس، کاژێر 12:00ی رۆژی 17ی ئایاری 2020گەرمترین بووە کە پلەی گەرما تێیدا 33.5 پلەی سیلیزی بووە. فێنکترینیش لەهەمان کاژێردا لە 17ی ئایاری 1975 بوو کە پلەی گەرماکەی 19.9 پلەیسیلیزی بوو. 

پلەی گەرما لە کاژێر 12ی نیوەڕۆی رۆژانی 17ی ئایار:

1940:24.4
1945: 20.8
1950: 27.7
1955: 30.2
1960: 21.1
1965: 26.1
1970: 27.1
19.9: 1975
1980: 27.7
1985: 26
1990:32.4
1995: 31.5
2000: 28
2005: 26.9
2010: 30.3 
2015: 28.5
2020: 33.5 
2025: 30
2026: 20.7