فەرماندەی سێنتکۆم: دوو سەربازی ئەمەریکی گیانیان لەدەستدا
دوو سەربازی ئەمریکی لە ئوردن لە کاتی ئەرکدا گیانیان لەدەستدا، لەو کاتەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) و هێزە هاوبەشەکان بەرگرییان لە هێرشێکی مووشەکی بالیستی و درۆنیی ئێران دەکرد. هەروەها، لە ئێستادا سەربازێکی دیکە بێسەروشوێنە.
چوار سەربازی دیکەی ئەمریکی بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی ئوردن کران و دواتر لە نەخۆشخانە دەرچوون.
ئەوکەسانەی دیکەش کە بەهۆی برینی سووکەوە پشکنینیان بۆ کراوە، گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان.
لە پێناو ڕێزگرتن لە خانەوادەکانیان، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) هیچ زانیارییەکی زیاتر، لەنێویاندا ناسنامەی ئەو سەربازانەی گیانیان لەدەستداوە، بڵاو ناکاتەوە تا ٢٤ کاتژمێر بەسەر ئاگادارکردنەوەی کەسوکاری پلەی یەکەمیاندا تێپەڕ نەبێت.