فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی جامی عێراقی دا

ئایاری 27, 2026 - 22:41
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی جامی عێراقی دا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە فەرمی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەییارییەکانی جامی عێراقی بۆ ئەم وەرزە دا. بڕیارەکە دوای پابەندبوونیهەڵبژاردەی نیشتمانی بە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال و کەمپی راهێنانیهەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی لە تورکیا هات، هاوکات یەکێتییەکە پلانی بۆئەنجامدانی پاڵەوانێتییەکی سوپەری نوێ بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا کرد.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سوپاسی هاندەرانی وەرزشی و هەموو یانەبەشداربووەکانی کرد بۆ ئەو هاوکارییە گەورە و گیانە نیشتمانییە بەرزەی لەموەرزەدا نیشانیاندا. ئەم پاڵپشتییە کاریگەری زۆری لەسەر سەرکەوتنیپاڵەوانێتییەکان هەبووە سەرەڕای ناڕێکی خشتەی کاتیی یارییەکان و پابەندییەبەردەوامەکان.

فیدراسیۆنەکە لە پێناو دابینکردنی باشترین بارودۆخ بۆ ئامادەکردنیهەڵبژاردە نیشتمانییەکان، بڕیاری دا جامی عێراق بۆ ئەم وەرزە تەواونەکرێت.هۆکاری ئەم هەنگاوە بۆ بەشداریکردنی هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکانیمۆندیال و ئەنجامدانی کەمپی راهێنانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی لە وڵاتی تورکیادەگەڕێتەوە، چونکە پێویست دەکات زۆربەی یاریزانان لە ماوەی داهاتوودائامادەبن.

فیدراسیۆنەکە دەیەوێت وەرزی داهاتوو بە شێوازێکی نوێ دەستپێبکات وگۆڕانکاری لە پاڵەوانێتییە ناوخۆییەکاندا بکات. بڕیارە پاڵەوانێتییەکی "سوپەر"ینوێ بە سیستمێکی جیاواز رابگەیێندرێت. ئەمەش دەبێتە دەستپێکێکی ناوازەبۆ وەرزی و لەگەڵ پلانەکانی گەشەپێدان و رێکخستنی پیشەگەرانەیرکابەرییەکان دەگونجێت.

سەرچاوە: رووداو