رۆژنامەی (The Telegraph) : تاران مەرجێکی قورس بۆ ڕێککەوتن دادەنێت

ئایاری 27, 2026 - 22:28
رۆژنامەی (The Telegraph) : تاران مەرجێکی قورس بۆ ڕێککەوتن دادەنێت

 تاران مەرجێکی قورسی بۆ واژۆکردنی رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ واشنتن داناوە، ئەویش ئازادکردنی 24 ملیار دۆلار لە داراییە بلۆککراوەکانیەتی. بەپێی راپۆرتەکە، گەورە دانوستانکارانی ئێران لە دەوحە رایانگەیاندووە تاوەکو نیوەی ئەو پارەیە بە نەقد رادەست نەکرێت، هەنگاو بەرەو رێککەوتن نانێن.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، محەمەدباقر قاڵیباف و عەباس عێراقچی، لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ نێوەندگیرە قەتەرییەکان، داواکارییەکی "بڕبڕەشکێن"یان خستووەتەڕوو: دەبێت 12 ملیار دۆلار دەستبەجێ لەگەڵ راگەیاندنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە بگوازرێتەوە بۆ سەر هەژماری ئێران، و 12 ملیارەکەی دیکەش لە ماوەی 60 رۆژدا ئازاد بکرێت. بەرپرسێکی ئێرانی گوتی: "داواکاری ئێمە ئازادکردنی پارەکانە ئێستا، نەک لە داهاتوودا."