عەلی زەیدی، پێشوازیی لە بڕیاری موقتەدا سەدر کرد

ئایاری 27, 2026 - 16:05
عەلی زەیدی، پێشوازیی لە بڕیاری موقتەدا سەدر کرد

عەلی زەیدی پێشوازی لە بڕیارەکەی موقتەدا سەدر دەکات و دەڵێت، پێزانینمان هەیە بۆ ئەو هەڵوێستە بە پەیوەستبوونی سەرایا سەلام بە دەوڵەت و خستنەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانداوە. 

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند،  ئەم دەستپێشخەرییە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوخۆیی، چەسپاندنی پرەنسیپی مانەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، و پاڵپشتیکردنی دەزگا ئەمنییەکان لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و دەستوورییەکانیاندا.

داواش لە سەرجەم گرووپە چەکدارەکان دەکات، هەمان رێڕەوی نیشتمانیی بەرپرسانە بگرنەبەر و لەژێر چەتری دەوڵەت و دامەزراوە فەرمییەکانیدا کار بکەن، لە پێناو زامنکردنی پاراستنی عێراق و پارێزگاریکردن لە سەروەرییەکەی و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری.

ئاماژەی بەوەش کردووە، قۆناغی ئێستا دەخوازێت کە هەمووان پێکەوە هاوکار و کۆک بن، بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی پێش بخەن، یەکڕیزی، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بپارێزن، و متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوە دەستوورییەکانیان بەهێزتر بکەن.