موقتەدا سەدر: بێدەنگى ئێمە دەربڕینە، دەربڕینى گەندەڵکاران و ستەمکارانیش بێدەنگییە
موقتەدا سەدر رایگەیاند، دڵى گەندەڵکارانیان بەدەستەوەیە و گوتی، "بێدەنگى ئێمە دەربڕینە، دەربڕینى گەندەڵکاران و ستەمکارانیش بێدەنگییە."

ئەو گوتانەى موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى نیشتمانیی شیعە لە گوتارێکدا بوو بە بۆنەى ساڵیادى کوژرانى محەممەد سەدرى باوکى و براکانى کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی ئایار بۆ لایەنگرانى پێشکێشى کرد.
موقتەدا سەدر ئاماژەى بەوەدا، محەممەد سەدرى باوکى پێشتر گوتوویەتى کە دڵى ستەمکارانیان بەدەستەوەیە و گوتى: "ئەمڕۆش ئێمە دڵى گەندەڵکارانمان بە دەستەوەیە."
رێبەرى رەوتى نیشتمانیى شیعە بە لایەنگرانى گوت: "ئایین، مەزهەب، عێراق و چاکسازیى لە ئەستۆى ئێوەدایە."
دوایين گوتارى موقتەدا سەدر لە 29ى ئایارى 2024 بوو کە بەبۆنەى جەنگى نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەى حەماس پێشکێشى کرد.
سەرچاوە: ڕووداو