زیانلێکەوتووان قەرەبوو دەکرێنەوە

نیسان 28, 2026 - 20:35
نیسان 28, 2026 - 20:37
زیانلێکەوتووان قەرەبوو دەکرێنەوە

​ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕە پارەیەک وەک قەرەبووی دارایی بۆ کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی ئەو هێرشە سەربازییانە تەرخان بکات کە لەم دواییانەدا کراونەتە سەر خاکی عێراق، بڕیارەکە قوربانیانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

​ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ـی ٤ـی ٢٠٢٦، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر تەرخانکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی بوونەتە قوربانیی پەرەسەندنە سەربازییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە.

​بەپێی بڕیارەکە، قەرەبووەکە سەرجەم ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانی و درۆنییەکان لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە یان بریندار بوون.

 ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ململانێی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران لە ناو خاکی عێراق، چەندین هاووڵاتیی مەدەنی و کارمەندی ئەمنی بوونەتە قوربانی.