سەرۆکوەزیران سەردانی ئەمەریکا دەکات
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند:
*سەردانێکی فەرمیمان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێت، و ژمارەیەک بازرگان لەگەڵمان دەبن بۆ فراوانکردنی دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی هاوبەش.
*لەگەڵ کەرتی تایبەتدا هاوکار دەبین لە ئامادەکردنی زەوی نیشتەجێبوون بەپێی مۆدێلی ئابووری کە مافی دەوڵەت و هاووڵاتیانی بپارێزێت.
*سندوقی گەشەپێدان بۆ کەرتی تایبەتە و بڕی 10 ملیار دۆلاری بەشداری لە بانکی ناوەندییەوە لەخۆدەگرێت و بەشداریکردن بە بەهای فەرمی دیناری عێراقی کراوە دەبێت بۆ سەرجەم هاوڵاتیان.
*پێوەرەکانمان بۆ کەرتی تایبەت بریتین لە پابەندبوون بە باج و قەبارەی هێزی کار و لەخۆگرتنیان لە بیمەی کۆمەڵایەتی، و بڕی ئەو سوودە کۆمەڵایەتیانەی کە بەشدارن.