“ناتوانن ئیرادە و خۆڕاگرییان لەناو بەرن”

تەمووزی 16, 2026 - 11:28
“ناتوانن ئیرادە و خۆڕاگرییان لەناو بەرن”

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پلاتفۆڕمی ئێکس رایگەیاند، سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێری، هەرێمی کوردستان کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم جۆرە هەوڵانە ناتوانن ئیرادە و خۆڕاگرییان لەناو بەرن و ئەم هێرشانە هەوڵێکی شکستخواردوون بۆ پەکخستنی کاروانی بنیاتنانی دەوڵەت و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی، وتیشی، بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشی لەم جۆرە کردەوانە ناکرێت.

زەیدی، رێنمایشیداوە بە سەرجەم دامەزراوە و دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان، هەماهەنگی تەواو لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست، لە رێگریکردنی دووبارە بوونەوەی هێرشەکان.