فەلسەفەی هێزی نەرم.. کلیلەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ چوونە ناو دڵی ئەورووپا
ڤینۆس بابان
له ژینگه‌یه‌کی جیۆپۆلیتیکی پڕ له گۆڕانکاری و ناجێگیری وه‌ک ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، نابێت ئه‌و نیشانه و مێدالیا دیپلۆماسییه باڵایانه ته‌نیا وه‌ک ڕێوڕه‌سمێکی پرۆتۆکۆلیی باو ببینرێن. بڕیاری کۆماری ئیتالیا -به فه‌رمانێکی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆکایه‌تی- بۆ به‌خشینی نیشانه‌ی ئه‌ستێره‌ی کۆماری ئیتالیا (Ordine della Stella dItalia) به پله‌ی گه‌وره ئه‌فسه‌ر (Grande Ufficiale) به سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئه‌و چوارچێوه ته‌قلیدییانه تێده‌په‌ڕێنێت و ده‌بێته په‌یامێکی سیاسیی ڕاشکاو. ئه‌م ڕێزلێنانه که له باڵاترین پله‌کانی ریزبه‌ندی ئیتالیایه به‌ڵگه‌یه‌کی فه‌رمی و نێوده‌وڵه‌تییه بۆ داننان به‌و ئه‌ندازیارییه سه‌قامگیره‌ی که نێچیرڤان بارزانی سه‌رکردایه‌تی ده‌کات ئه‌مه داننانێکی ستراتیژییه به هه‌ولێر، نه‌ک ته‌نیا وه‌ک هاوبه‌شێک له دۆسیه‌کانی وزه‌دا، به‌ڵکو وه‌ک پایه‌یه‌کی سه‌روه‌ریی متمانه‌پێکراو و ده‌رباز بوو له قه‌یرانه‌کان له هاوکێشه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانی ناتۆدا.
له نێوان ئاسایشی ناتۆ و گەرەنتی وزەدا..نێچیرڤان بارزانی چۆن بوو بە پارسەنگی هاوکێشەکان بۆ ڕۆما؟
بۆ تێگه‌یشتن له پشته‌وه‌ی ئه‌م ڕێزلێنانه پێویسته له‌و بازنه پرۆتۆکۆلییه ده‌رچین و له سیاقی بڕیاری ستراتیژی بڕوانین. ئیتالیا، وه‌ک سێیه‌م گه‌وره‌ترین ئابووریی ئه‌وروپا و یه‌کێک له بڕیاربه‌ده‌سته سه‌ره‌کییه‌کانی ناتۆ ئه‌م نیشانه‌یه‌ی به نێچیرڤان بارزانی نه‌به‌خشیوه وه‌ک سڵاوێکی دیپلۆماسی به‌ڵکو وه‌ک دانپێدانانێکی فه‌رمی به‌و ڕۆڵه یه‌کلایی‌که‌ره‌وه‌یه‌ی که سەرۆک نێچیرڤان بارزانی له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ڕۆژئاواییه‌کاندا گێڕاویه‌تی. ئه‌م ڕێزلێنانه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی ڕاشکاوانه‌یه بۆ ئه‌و ئه‌ندازیارییه سیاسییه‌ی که له‌م دوو دۆسیه سه‌روه‌رییه‌دا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه:
ووزه وه‌ک ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.. له کاتێکدا ئه‌ورووپا بۆ ڕزگاربوون له قه‌یرانی وزه چاوی بڕیوه‌ته هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی توانیویه‌تی هه‌رێمه‌که وه‌ک قووڵاییه‌کی ستراتیژیی ئه‌مین له نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانیدا بپارێزێت ئه‌م هاوسه‌نگییه ته‌نیا ئابووری نییه به‌ڵکو پایه‌یه‌کی سه‌روه‌رییه که ڕێگه‌ی بۆ کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کانی وه‌ک (ENI) خۆشکردووه تا ئه‌مڕۆ به جه‌ساره‌تێکی سیاسییه‌وه له هه‌رێم بمێننه‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که ڕۆما وه‌ک گره‌نتییه‌کی سیاسیی بۆ وزه‌ی خۆی ده‌یبینێت.
ناتۆ و عه‌قیده‌ی به‌رگریکردن.. له دۆسیه‌ی ئه‌منیدا به‌خشینی ئه‌م نیشانه‌یه به بەڕێز نێچیرڤان بارزانی وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کی مه‌یدانی سه‌یر ده‌کرێت نه‌ک ته‌نیا بۆ هه‌ماهه‌نگییه‌کان له‌گه‌ڵ (NATO Mission Iraq) به‌ڵکو بۆ ئه‌و سه‌نگه‌ره جیۆپۆلیتیکییه‌ی که سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دروستی کردووه ڕۆما له ڕێگه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌وه به ئاشکرا په‌یامێک ده‌دات که: ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی هێزه ئه‌وروپییه‌کانی له دۆخی ئه‌منیی هه‌ستیاردا پاراستووه، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه وه‌ک هاوبه‌شێکی یه‌کسان و سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌روه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت.
عەقیدەی سیاسیی نێچیرڤان بارزانی.. ئەرشیڤی واقیعبینی و دیپلۆماسیی متمانە
ئەم جوڵە دیپلۆماسییە تەنیا لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆڵێکی ڕێوڕەسمیدا نامێنێتەوە بەڵکو بەڵگەنامەیەکی دانپێدانانی نێودەوڵەتییە بەو ئاراستە سیاسییەی کە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دایمەزراندووە، ئەو قوتابخانە سیاسییەی کە لە ئاستی ئیداری تێپەڕیوە و گەیشتووەتە ئاستی عەقیدەیەکی ستراتیژی کە سەرنجی ناوەندەکانی بڕیاری جیهانی ڕاکێشاوە بەتایبەت لەم دوو کۆڵەکە سەرەکییەدا:
دیپلۆماسیی تێپەڕاندنی هاوکێشەی سفر.. سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی تەنیا قەیرانەکان لا نابات بەڵکو گرێ کوێرە سیاسییە ئاڵۆزەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە عەقڵییەتێکی پراگماتیکی لە چوارچێوەی دیالۆگی بنیاتنەر هەڵدەوەشێنێتەوە ئەم عەقڵانییەتە سیاسییەی بەڕێزیان وای لێکردووە ببێتە متمانەپێکراوترین هاوبەش بۆ ئەو هێزە نێودەوڵەتییانەی کە بەدوای سەقامگیرییەکی بەردەوامدا لە ناوچەیەکی پڕ لە گێژاو دەگەڕێن.
مۆدێلی بەڕێوەبردنی مرۆیی و پاراستنی فرەیی..لە سەردەمی ناجێگیریی ناوچەکەدا هەرێمی کوردستان لەژێر ڕابەرایەتیی بارزانیدا سەلماندی کە پەناگەیەکی ئارامە بۆ بەها مرۆیی و فرەییە ئایینی و نەتەوەییەکان ئەم تەرخانکردنەی بەها لیبڕاڵییەکان لە سیستەمی حوکمڕانییدا وای کردووە هێزی نەرمی هەرێمی کوردستان ببێتە کۆڵەکەیەکی ستراتیژی کە ڕۆما وەک نموونەیەکی بێوێنەی پێکەوەژیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەیری دەکات.
بەخشینی نیشانەی گەورە ئەفسەر (Grande Ufficiale) بە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لە ڕەهەندە ڕێوڕەسمییەکانی دەرچووە و وەک مۆری دانپێدانانێکی نێودەوڵەتی بەرجەستە بووە، دانپێدانانێک بەو ئەندازیارییە سیاسییەی کە سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لە بنیاتنانی هەرێمێکدا بەکاری هێناوە، کە هەمیشە وەک قەڵایەکی ئارامی و سەقامگیری لە نەخشەی پڕ لە گێژاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبینرێت.
ئەمڕۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی تەنیا نوێنەرایەتیی قەوارەیەکی خاوەن ئیرادە ناکات بەڵکو وەک سیمبۆلی پراگماتیزمی سیاسی لە هاوکێشە ئاڵۆزەکانی ناتۆ و ئەورووپادا دەردەکەوێت، ئەم ڕێزلێنانە پەیامێکی بێدەنگە بەڵام ڕاشکاوە بۆ ئەوەی کە: هەرێمی کوردستان ئیتر لە قۆناغی چاوەڕوانیدا نییە بەڵکو بووەتە ژمارە سەختەکە (The Hard Equation) لە دیپلۆماسیی جیهانیدا، ئەوەی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لە دیپلۆماسیی بێدەنگی و کاری کردەییدا چاندوویەتی ئەمڕۆ بەو ئاستە گەیشتووە کە هیچ هاوکێشەیەکی ستراتیژیی ڕۆژئاوا لە ناوچەکەدا بێ بوونی هەولێر ناتەواو بمێنێتەوە ئەم نیشانەیە دەسپێکی قۆناغێکی نوێیە، قۆناغێک کە تێیدا هەولێر نەک تەنیا وەک هاوبەش بەڵکو وەک پایەیەکی سەروەریی لە گۆڕەپانی دیپلۆماسیی جیهانیدا نەخشەی خۆی بە دەسەڵاتەوە دەکێشێت.