هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریکا دەبێتە سێ هێندە
هەناردەى رۆژانەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەى رابردوودا گەیشتووەتە 235 هەزار بەرمیل، کە نزیکەى سێ هێندەی بڕى هەناردەى هەفتەى پێشتر بووە.

بەگوێرەى ئامارى کارگێڕیى زانیاریى وزەى ئەمریکا، هەفتەى رابردوو ئەو وڵاتە رۆژانە پێنج ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوتى هاوردە کردووە.
لەو هەفتەیەدا عێراق رۆژانە 235 هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەى ئەمریکا کردووە، لە کاتێکدا هەفتەى پێشووتر رۆژانە 85 هەزار بەرمیل نەوتى هەناردە کردبوو.
ئەمریکا لە 10 وڵاتەوە نەوتى هاوردە کردووە؛ کەنەدا لەریزبەندى یەکەمى زۆرترین هەناردەى نەوت بووە بۆ ئەمریکا بە بڕى سێ ملیۆن و 825 هەزار بەرمیل؛ مەکسیک لە ریزبەندى دووەم بووە بە 88 هەزار بەرمیل و نایجیریا سێیەم بووە بە هەناردەکردنى 464 هەزار بەرمیل.
سەرچاوە: ڕووداو