عەلی زەیدی هەرەشەی دەست لەکارکێشانەوە دەکات

تەمووزی 31, 2026 - 19:21
عەلی زەیدی هەرەشەی دەست لەکارکێشانەوە دەکات

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات، ئەگەر فشاری بخەنە سەر و رێگری لە کارەکانی بکەن.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، عەلی زەیدی لە دوایین کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرکردەکانی چوارچێوەی گوتووە، نابێت لە پرسی چەکدانانی گرووپەکان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی رێگری لێبکەن.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، پێویستە تاوەکو 30 مانگی نۆی ئەمساڵ، سەرجەم گرووپەکان چەکەکانیان رادەستی حکومەت بکەن.