عێراق و ئێران ڕێککەوتن

ئاب 3, 2026 - 22:53
عێراق و ئێران ڕێککەوتن

وەزیری نەوتی عێراق درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی نەوتیی لەگەڵ تورکیا ڕاگەیاند و ئاماژەی بە هەوڵەکان کرد بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران سەبارەت بە تێپەڕبوونی نەوت لە گەرووی هورمز.

​ئەمڕۆ دووشەممە، 3ـی 8ـی 2026، باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە،، لە ١ی ئابدا ڕێککەوتنێکی گرنگ لەگەڵ لایەنی تورکیا واژۆ کراوە و لێکتێگەیشتنە نەوتییەکان بۆ ماوەی ساڵێک درێژ کراونەتەوە.

 ئاماژەی بەوەش کردووە،، لەم ماوەیەدا ڕەشنووسی ڕێککەوتنێکی چوارچێوەیی درێژخایەن ئامادە دەکرێت کە ئامانجەکەی دەستەبەرکردنی بەردەوامیی هەناردەکردنی نەوتی خاوە لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە.

​لە لایەکی ترەوە، وەزیری نەوت بڵاویکردەوە،، پلانێکی گەورە هەیە بۆ گواستنەوەی نەوتی بەشێک لە کێڵگەکانی باشوور لە ڕێگەی بۆرییەوە تاوەکو بڕی هەناردەکردن بگاتە ٧٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.

​لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد،، شاندی عێراق لە وتووێژەکانی لەگەڵ ئێران باسی لە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە کردووە و پێشبینی دەکەن لە ڕۆژانی داهاتوودا بگەنە لێکتێگەیشتنێک کە بەشدار بێت لە پاراستن و ئاسانکاریی تێپەڕبوونی تانکەرە نەوتییەکان.