سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی چلەی هاوینە لە ئێزدییان دەکات

ئاب 2, 2026 - 10:12
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی چلەی هاوینە لە ئێزدییان دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوینە پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لەکوردانی ئێزدی دەکات و رایدەگەیێنێت، هەرێمی کوردستان بە لانکەی پێکەوەژیان دەمێنێتەوە.

رۆژی یەکشەممە، 2ـی ئابی 2026، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیوویەتی، "جەژنی چلەی هاوینە، بەگەرمی لە جەنابی میری ئێزدییان، بابەشێخ،جڤاتی رووحانی و هەموو هاونیشتمانییانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها لە هەموو ئێزدییان لەسەرانسەری جیهان پیرۆزدەکەم."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوادەخوازێت ئەو جەژنە ببێتەمایەی خێر و خۆشی بۆ هەمووان.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی دڵنیایی دەداتە ئێزدییان و سەرجەم پێکهاتەکانی دیکە و دەڵێت،"هاونیشتمانییانی ئێزدی و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان دڵنیا دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان هەر بەلانکەی پێکەوەژیان و وڵاتی هەمووان بێ جیاوازی دەمێنێتەوە،هەروەها هەمیشە پارێزەری کولتووری فرەڕەنگی دەبین."