بەگوێرەی ئەو لیستەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی کردەوە، 823 هەزار و 187 کەس وەک کارمەندی سەر سندووقی دەنگدان وەرگیراون کە 551 هەزار و 49 کەسیان لە رەگەزی نێر و 272 هەزار و 138ـیشیان لە رەگەزی مێ.
لە هەرێمی کوردستان، 177 هەزار و 555 کارمەند وەرگیراون کە بەم شێوەیە دابەش دەبن:
ژمارەی ئەو کەسانەی کە فەرمانبەری حکومین، 450 هەزار و 720 کەسە؛ خوێندکاران و دەرچووانیش 372 هەزار و 467 کەسن.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی راگەیاند: "هێشتا کاتی راهێنانکردن بە کارمەندەکان دیاری نەکراوە، بەڵام ئەو کارمەندانەی فەرمانبەری حکومەتن، پێویستە سەردانمان بکەن تاوەکو نووسراویان پێبدرێ بۆئەوەی لە فەرمانگەکانیاندا مۆڵەتیان پێبدرێ بۆ کاتی راهێنان."
بەگوێرەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ژمارەی دەنگدەران و بنکە و وێستگەکانی دەنگدان بەم شێوەیە:
- کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەران:21.404.291 دەنگدەر
- ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی: 20.063.773 دەنگدەر
- ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت: 1.313.980 دەنگدەر
- ژمارەی دەنگدەرە ئاوارەکان: 26.538 دەنگدەر
- ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 8.703بنکە
- ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: 39.285 وێستگە
- ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 809 بنکە
- ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت: 4.501 وێستگە
- ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی ئاوارەکان: 97 بنکە
- ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی ئاوارەکان: 321 وێستگە
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11-11-2025 بەڕێوەبچێ. پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێ کە 320ـیان گشتین و 9 کورسیشیان کۆتان.
سەرچاوە: ڕووداو