شاکیرا و شێتێتیی تۆپی پێ و جەنگی ئێران

حوزەیری 14, 2026 - 00:35
شاکیرا و شێتێتیی تۆپی پێ و جەنگی ئێران


محمد خۆشناو
پاڵەوانێتی جامی جیهانی 2026 ، بە ڕێکخستنی هاوبەش لە سێ وڵاتی ئەمەریکای باکوور : وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت ، ئەمە چەندین دەیەیە وڵاتەیەکگرتووەکان چاوەڕوانی ئەو ڕووداوە وەرزشییە دەکات کە لەسەر خاکەکەی ئەنجام بدرێت و لەهەمان کاتدا مۆندیال  گەورەترین ڕووداوی وەرزشییە لەسەر زەوی ، ئایا وڵاتەیەکگرتووەکان ئەو ڕووداوە لەژێر سێبەری جەنگ لەگەڵ ئێران بەرێوەدەبات ؟! بەتایبەتیش کە وابڕیارە جوانترین ئاهەنگی قەشەنگ بە بەشداریکردنی « شاکیرا »ی گۆرانیبێژ و نوسەری گۆرانی و سەماکەرە سحراویەکەی کۆڵۆمبیا کە ئێستا لە لۆس ئەنجەلۆس دەژیت ئەنجام بدرێت ، سەمای شاکیرا تێکەڵەیە لە کلتوور و ئەفسانەکانی ئەمەریکای لاتین وەک ژنە یاریکەرێکی تۆپی پێ وایە کە گۆرانی بۆ جەماوەری تۆپی پێ دەڵێت ، بەهۆی سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی بەتایبەتی لە مۆندیالی 2010 لە باشوری ئەفەریقا گۆرانی « واکا واکا »ی گوت کە بووە گۆرانیەکی نیمچە ڕەسمی بۆ هەموو مۆندیالەکان و ، نازناوی شازادەی میوزیکی ئەمەریکای لاتینی لێنرا و ، دەبێت  شاکیرا لەو مۆندیالە لە ئەمەریکا چ پێشکەش بە جەماوەری تۆپی پێ بکات !! لە لایەکی تر لەگەڵ دەستپێکردنی وادەی یاریەکە  حەساسیەتی ئیدارەی ئەمەریکا زیاتر دەبێت بەرانبەر هەر ڕووداوێک کە ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی پاڵەوانێتیەکە یان لە سەرکەوتنە ڕاگەیاندنەکەی و ئابووریەکەی کەمبکاتەوە ، بۆیە پێشبینی دەکرێت کە ترەمپ خۆی لە جەنگێکی درێژخایەن یان فەوزای ئیقلیمی فراوان بە دووربگرێت ، کە ببێتە هۆکار بۆ پشێوی جوولانەوی گەشت یان بەرزکردنەوەی مەترسی ئەمنی یان مۆندیال بەرەو ڕووداوێکی سیاسی ببات لەجیاتی ئەوەی ببێتە ئاهەنگێکی وەرزشی جیهانی ، بەتایبەتی ئەو سەرۆکە حەزی لەو ئەزوا و کەشوهاوایەیە و دەزانێت بەهای وێنەی گشتی چەندە ، ناخوازێت گەورەترین ڕووداوی وەرزشی کە ئەوە دەیان ساڵە چاوەڕوانن لەسەر خاکەکەی ئەنجام بدرێت ، بیکاتە پاڵەوانێتیەک لەژێر سێبەری جەنگێکی کراوەدا ، وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا  ئەو مۆندیالە بە ڕووداوێکی نیشتیمانی و ستراتیژی دادەنێت و کە لەڕووی ئابووری و گەشتوگوزار سوودێکی زۆر بەو شارانە دەگەیەنێت کە یاری تێدا ئەنجام دەدرێت ، بۆیە سەقامگیری ئەمنی و سیاسی وادەکات هۆکارێکی گرنگ بێت بۆ سەرکەوتنی ئەو ڕووداوە جیهانیە .