سنووردارکردنی چەک لە عێراق؛ زەیدی دەیەوێت پەیوەندیی چەکدارانی حەشد و لایەنەکان بپچڕێنێت

چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان و عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران، دانوستاندنی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی گرووپە چەکدارەکانیان دەستپێکردووە.

حوزەیری 2, 2026 - 18:51
سنووردارکردنی چەک لە عێراق؛ زەیدی دەیەوێت پەیوەندیی چەکدارانی حەشد و لایەنەکان بپچڕێنێت

تاوەکو ئێستا پێنجیان رازین و دووانیان تێبینییان هەیە، شێوازی جێکردنەوەیئەو چەکدارانە لە دامەزراوەکانی حکومەتدا یەکلا نەبووەتەوە، بەڵام بۆ پچڕانیپەیوەندیی ئەو چەکدارانە بە لایەنە سیاسییەکانەوە، حکومەت لیستێکی رێکاررادەگەیێنێت.

کۆبوونەوەی شەوی 1ـی حوزەیرانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەماڵی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر، چەند رێکار و بڕیارێکیلەبارەی سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەت لێکەوتەوە.

ئەو هاوپەیمانێتییە کە زیاتر لە 164 کورسیی پەرلەمانی عێراقی هەیە،پاڵپشتیی دابڕاندنی دەستەی حەشدی شەعبی لە لایەنە سیاسییەکانی کرد ورایگەیاند، بڕیاری جەنگ و ئاشتی بەدەست دامەزراوە فەرمییەکانیدەوڵەتەوەیە، هەر کردەوەیەک لەدەرەوەی ئەوە بە دەرچوون لە یاسا هەژماردەکرێت. 

چوارچێوە، سەرۆکوەزیرانیشی سەرپشک کرد لە گرتنەبەری رێکار و بڕیاریپێویست لەوەی پەیوەندیدارە بە سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەتەوە.

عەقیل ردێنی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بە تۆڕى میدیایی رووداویراگەیاند، پێناچێت بەزوویی بڕیار لەسەر ئەو پرسە بدرێت و پێویستی بە چەندکۆبوونەوەیەکی دیکە هەیە بۆ ئەوەی هاوپەیمانێتییەکە بگاتە بڕیارێکیدروست لەبارەی سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەت.

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر ئاماژەی بەوەدا، کێشەی تەمەنی دروستبوونیئەو گرووپانە و جۆری چەک و پێکهاتەکانیان، کە جیاوازن لە هێزە ئەمنییەکانیدیکەی عێراق، بەربەستی دروستکردووە و پێویستی بە کاتە بۆ ئەوەیبەتەواوی بچنە نێو دەستەی حەشدی شەعبی یان دامەزراوەیەکی ئەمنیی نوێ،ئەگەر دابمەزرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، دانوستاندنەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەوپرسە پەیوەستە بە رازیکردنی گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەستەیحەشدی شەعبی بۆ چوونە نێو ئەو دەستەیە، لەگەڵ پچڕاندنی پەیوەندییحیزبیی چەکدارانی حەشدی شەعبی لەگەڵ لایەنەکانیاندا.

عەقیل ردێنی رایگەیاند، کەتیبەکانى حیزبوڵڵا و نوجەبا ماون کە بەسنووردارکردنی چەک و خستنەژێر رکێفی فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکان قایل ببن، پێنج گرووپی دیکە هەن کە بە بڕیارەکە قایل بوون،ئەوانیش: عەسائیبی ئەهلی حەق، بەدر، سەرایای عاشوورا، سەرایا سەلام وکەتیبەکانی ئیمام عەلی.

کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق پێنج لیوایان لەنێو حەشدی شەعبیدا هەیە وژمارەی چەکدارانیان بە زیاتر لە 7 هەزار چەکدار مەزەندە دەکرێت، هەرچیبزووتنەوەینوجەبایە، سێ لیوای لەنێو دەستەی حەشدی شەعبیدا هەیە وژمارەی چەکدارانیان بە زیاتر لە 8 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.

رێگەکە بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی گوڵڕێژ نییە لە قایلکردنی هەندێک لەگرووپە چەکدارەکان بۆ ئەوەی ببنە بەشێک لە دامەزراوە فەرمییەکان.

 گرووپی ئەسحابولکەهف، کە یەکێکە لە پێکهێنەرانی گرووپی موقاوەمەیئیسلامی لە عێراق و نزیکە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، راگەیێنراوەکەیچوارچێوەی هاوئاهەنگی و چەکدانانی رەتکردەوە و رایگەیاند، بۆ ئەوەپێویستە نووسراوی فەرمیی مەرجەعییەتیان بۆ بهێنن.

پچڕانی پەیوەندی

 یەکێک لەو بەربەستانەی کە لەبەردەم رێکارەکانی سنووردارکردنی چەکبەدەستی دەوڵەتە، پچڕانی پەیوەندییە لە نێوان لیواکانی حەشدی شەعبی ولایەنە سیاسییەکانیاندا. 

بەشێک لەو گرووپە چەکدارانە باڵی سیاسییان هەیە و بەشدارییکۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەکەن، کە دیارترینیان بزووتنەوەی حقوقە کە باڵیسیاسیی کەتیبەکانى حیزبوڵڵایە، لەگەڵ بزووتنەوەی سادیقون ،کە باڵیسیاسیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقە.

حوسێن شەیحانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی عەسائیبی ئەهلی حەق بە تۆڕیمیدیایی رووداوی راگەیاند، یەکێک لەو هەنگاوانەی چوارچێوەی هاوئاهەنگیجەختی لێدەکاتەوە، ئەوەیە پەیوەندیی نێوان کارمەندانى حەشدی شەعبی ولایەنە سیاسییەکان نەمێنێت.

پچڕانی پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و حەشدی شەعبی، بۆ یەکەمجارلەلایەن موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە، دەستی بۆ برا،کاتێک لە 27ی ئایاردا بڕیاری دا پەیوەندیی گرووپی چەکداریی سەرایای سەلامبە رەوتەکەیەوە بپچڕێنێت و بە تەواوى بیبەستێتەوە بە حەشدی شەعبی وفەرمادەى گشتیى هێزە چەکدارەکان وەک هەنگاوێک بۆ سنووردارکردنیچەک بەدەستی دەوڵەتەوە. 

پچڕانی ئەو پەیوەندییە بەشێکە لە رەشنووسی بڕیارێک کە لەنێو چوارچێوەیهاوئاهەنگی گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.

حوسێن شەیحانی رایگەیاند، بەمنزیکانە عەلى فالح زەیدى، سەرۆکوەزیرانلەسەر بنەمای ئەو رەشنووسی بڕیارە، لیستێک رێکار رادەگەیێنێت کە لەوبارەیەوە دەگیرێتەبەر بۆ نەهێشتنی پەیوەندیی نێوان چەکدارانی حەشدیشەعبی و لایەنە سیاسییەکان و چۆنیەتیی بەهێزکردنی یەکەی ئاسمانى وپڕچەککردنیان و جێبەجێکردنی بڕیاری سنووردارکردنی چەک بەدەستیدەوڵەت.

بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رۆژی سێشەممە، حوزەیران رایگەیاند،لیژنەیەکی ناوەندیی پێکهێناوە بۆ ئەوەی پەیوەندیی ئەو بزووتنەوەیە لەگەڵچەکدارەکانی لە حەشدی شەعبی بپچڕێنێت. 

بڕگەی پێنجەمی مادەی دووی یاسای دەستەی حەشدی شەعبی 2026،ئاماژەی بەوە کردووە، دەبێت کارمەندانى دەستەکە پەیوەندییان لەگەڵسەرجەم لایەنە سیاسی و حیزبی و کۆمەڵایەتییەکان بپچڕێنن و رێگەی کاریسیاسییان پێنادرێت.

چارەنووسی چەکدارەکان

جێکردنەوەی گرووپە چەکدارەکان لەناو حەشدی شەعبی یەکێکی دیکەیە لەوگرێیانەی کە بۆ پرسی سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەت دروستبووە. 

ئەبو میساق مەساری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی رێکخراوی بەدر بە تۆڕیمیدیایی رووداوی راگەیاند: یەکێک لەو بەربەستانەی لەبەردەمسنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەتە، چۆنیەتیی گواستنەوەی ئەندامانیگرووپە چەکدارەکانە بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەت کە نزیکەی 25 هەزار کەسدەبن و پێویستە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان رێکار بگرنەبەر و تەرخانکراویداراییان بۆ دەستەبەربکرێت.

یەکەم خاڵی کارنامەی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی فالحزەیدی کە لە 14ی ئایار پەرلەمان دەنگی لەسەر دا، سنووردارکردنی چەکبەدەستی دەوڵەت و جێبەجێکردن ییاسایە. 

ئەبو میساق مەساری رایگەیاند، هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگیبەگوێرەی کارنامەی حکومەتی نوێ، دەرفەتێکی بە عەلی فالح زەیدی داوە بۆیەکلاییکردنەوە و چارەسەری ئەو پرسە کە نزیکەی 60 رۆژە.

سەرچاوە: رووداو