راپۆرتێک: سێیەکی بەریتانییەکان پێیانوایە زانکۆ شایەنی ئەو تێچووە زۆرە نییە

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، متمانەی بەریتانییەکان بە بڕوانامەی زانکۆ بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و ئێستا 34%ـی خەڵک پێیانوایە خوێندنی باڵا شایەنی ئەو کات و پارەیە نییە بۆی خەرج دەکرێت. هاوکات پەرلەمانی ئەو وڵاتە لێکۆڵینەوەی لەبارەی سیستمی "قەرزی خوێندکاران" دەستپێکرد.

حوزەیری 2, 2026 - 18:52
راپۆرتێک: سێیەکی بەریتانییەکان پێیانوایە زانکۆ شایەنی ئەو تێچووە زۆرە نییە

رۆژی سێشەممە، 2ـی حوزەیرانی 2026، پەرلەمانی بەریتانیا لێکۆڵینەوەیەکیفراوانی لەبارەی سیستمی قەرزی خوێندن دەستپێکرد. ئەم هەنگاوە دوایئەوە دێت ئەنجامی توێژینەوەیەکی ناوەندی (British Social Attitudes)دەریخست، رێژەی ئەو کەسانەی پێیانوایە زانکۆ شایەنی ماندووبوون وتێچووەکەی نییە، لە 14%ـەوە لە ساڵی 2005 بۆ 34% لە ساڵی 2026بەرزبووەتەوە.

"قەرزەکەم لەبری کەمبوونەوە، زیاد دەکات"

زۆربەی ئەو گەنجانەی بە قەرز زانکۆیان تەواو کردووە، ئێستا خۆیان بە گرفتاردەزانن. جێما، کچە دەرچوویەکی زانکۆیە و چیرۆکی خۆی بۆ (BBC) گێڕاوەتەوەو دەڵێت: "کاتێک لە 2016 زانکۆم تەواو کرد، 34,105 پاوەند قەرزدار بووم،بەڵام ئێستا قەرزەکەم بووە بە 41,908 پاوەند."

ئەو کچە ئاماژە بەوە دەکات، هەرچەندە مانگانە قەرزەکە دەداتەوە، بەڵامبەهۆی بەرزیی "سوودی بانکی" قەرزەکەی رۆژ لە دوای رۆژ زیاد دەکات،ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی گەنجان نەتوانن خانوو بکڕن یان خێزان پێکبهێنن.

ململانێی نێوان حکومەت و خوێندکاران

یەکێتیی نیشتمانیی خوێندکاران (NUS) داوا دەکات حکومەت سیستمەکەبگۆڕێت و رێگری لە زیادبوونی سوودی سەر قەرزەکان بکات، بەتایبەت کەبڕیارە لە ساڵی 2027ـەوە یاسایەکی نوێ جێبەجێ بکرێت، کە خوێندکاران ناچاردەکات زووتر دەست بە دانەوەی قەرزەکانیان بکەن.

لە بەرانبەردا، حکومەتی بەریتانیا بەرگری لە سیستمەکە دەکات و دەڵێت،دادپەروەرانەیە، چونکە تەنیا ئەو کەسانە پارە دەدەنەوە، کە مووچەیانگەیشتووەتە ئاستێکی دیاریکراو.

هاوکات ڤیڤیان ستێرن، بەڕێوەبەری زانکۆکانی بەریتانیا دەڵێت، داتاکاندەیسەلمێنن کە دەرچووانی زانکۆ هێشتا چانسی کارکردنیان زیاترە و داهاتیانبەرزترە، بۆیە وڵات بۆ گەشەی ئابووری پێویستی بە دەرچووی زانکۆیە.

سیستمی خوێندنی باڵا لە بەریتانیا لە ساڵی 2012ـەوە گۆڕانکاریی بەسەرداهات و تێچووی ساڵانەی خوێندن بۆ 9,000 پاوەند بەرزکرایەوە. ئێستاپەرلەمان لێکۆڵینەوە لەوە دەکات چۆن رێگری لە داڕمانی متمانەی گەنجان بەبڕوانامەی زانکۆ بگرێت، کە بڕیارە لێکۆڵینەوەکە چەند هەفتەیەک بخایێنێت.