ڕوبیۆ: ئێران ناچار کراوە پاشەکشەی مێژوویی بکات .

مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەردەم کۆشکی سپی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی شەڕ لەگەڵ ئێران ڕایگەیاند: ئەگەری ڕێککەوتنێکی نزیک لە ئارادایە.

حوزەیری 2, 2026 - 20:09
ڕوبیۆ: ئێران ناچار کراوە پاشەکشەی مێژوویی بکات .

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئاشکرای کرد، فشارە ئابووری و سەربازییەکانی ئیدارەی ترەمپ ئێرانیان ناچار کردووە پاشەکشەی مێژوویی بکات.

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبەردەم کۆنگرێس ڕایگەیاند، فشارە ئابووری و سەربازییەکانی ئیدارەی ترەمپ ئێرانیان ناچار بە پاشەکشە کردووە. 

ئاشکراشی کرد کە ئەگەرێکی بەهێز بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێک هەیە کە ڕەنگە "ئەمڕۆ، سبەی یان هەفتەی داهاتوو" ڕووبدات، بەوپێیەی تاران بۆ یەکەمجار ڕازی بووە دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکات.

باسی لەوە شکرد :'' ئێستا شتێک نەماوە بەناوی هێزی دەریایی ئێران و پاشماوەکانیان لە بنکی ئۆقیانووسدایە؛ هاوژین لەگەڵ ئەمەدا ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی "تووڕەی داستانئاسا" لە پەکخستنی ژێرخانی پیشەسازیی بەرگری، توانای دروستکردنی مووشەک و درۆن، و دابڕمانی قەڵغانی مووشەکیی ئێراندا زۆر سەرکەوتوو بووە، بە جۆرێک تاران ڕۆژانە سەدان ملیۆن دۆلار زیانی بەردەکەوێت.

گوتیشی: "بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، ئێران رازی بووە دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکات، کە تەنیا ساڵێک یان مانگێک لەمەوبەر ئامادە نەبوون تەنانەت ناوی بهێنن، چ جای ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکەن."

سەبارەت بە گەرووی هورمز، روبیۆ گوتی: ئێران رێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کردووە و گەرووەکەی نەکردووەتەوە، هەر بۆیە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری داوە کە "ئەگەر تەنیا کەشتییە ئێرانییەکان بتوانن تێپەڕ بن، ئەوا هیچ کەشتییەک تێپەڕ نابێت." ئەمەش بووەتە هۆی گەمارۆیەکی کاریگەر و دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە سزادراوەکانی ئێران و، رۆژانە "سەدان ملیۆن دۆلار" زیانی بەردەکەوێت بەهۆی لەدەستدانی داهاتەکانی، ئەمەش وای کردووە قەڵغانی موشەکیی وڵاتەکە بە تەواوی دابڕمێت.