نێچیرڤان بارزانی بۆ تۆم باراک: چاومان لەوەیە پەیوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا پتەو بکەیت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە تۆم باراک دەکات، بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق.

حوزەیری 2, 2026 - 20:23
نێچیرڤان بارزانی بۆ تۆم باراک: چاومان لەوەیە پەیوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا پتەو بکەیت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدادەڵێت: "چاومان لە سەرکردایەتیی ئەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانعێراق و کوردستان و ئەمریکا و یارمەتیدەربێت لە چارەسەرکردنی ئەوئاڵنگارییانەی رووبەڕووی وڵاتەکە دەبنەوە."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەمئەرکە گرنگەدا و دڵنیایین کە هەوڵەکانی دەبنە مایەی سەقامگیری وهاوکاریی زیاتر."

رۆژی یەکشەممە 31-05-2026 لە پۆستێکدا لە ترووس سۆشیاڵ، دۆناڵدترەمپ رایگەیاند، دەستنیشانکردنی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەت بۆ عێراق وسووریا لە کاتێکدایە کە "هاوکارییە ستراتیژییەکانمان لەگەڵ حکومەتەکانیسووریا و عێراق پێش دەخەین و پەیوەندیمان لەگەڵیان بەردەوامە لەگەشەکردن."

بەپێی راگەیێندراوەکەی ترەمپ، تۆم باراک لە پۆستی باڵیۆزی ئەمریکا لەتورکیا دەمێنێتەوە و ئەرکی نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیش بۆ عێراق وسووریاش بەڕێوەدەبات.

ئەوکات، ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، باراک "بە پشتیوانیی تەواوی وەزارەتیدەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان" کارەکانی دەکات و "ئێمە زۆر پێزانینمان بۆئەو کارە هەیە کە تۆم باراک کردوویەتی و ئامادەیی بەردەوامی بۆخزمەتکردنی وڵاتەکەمان."