میدیای ئێران ناوه‌ڕۆكی ره‌شنوسی رێككه‌وتنی نێوان واشنتۆن و تاران بڵاوده‌كاته‌وه
میدیای ئێران، 14 خاڵی بڵاوكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت، ئه‌وه ناوه‌ڕۆكی ره‌شنوسی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكاو ئێرانه كه تاوه‌كو ئێستا ره‌زامه‌ندی كۆتایی له‌لایه‌ن تارانه‌وه له‌سه‌ر نه‌دراوه.
ئاژانسی میهری ئێرانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ناوه‌ڕۆكی ره‌شنوسی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان تاران و واشنتۆنی بڵاوكردۆته‌وه.
ئاژانسه‌كه ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌م 14 خاڵه‌دا خستۆته‌ڕو:
1.ڕاگرتنی هەمیشەیی و دەستبەجێی شەڕ لە سەرجەم بەرەکانی جەنگدا، لەوانەش لوبنان.
2.پابەندبونی ئەمریکا بە دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی ئێران و ڕێزگرتن لە سەروەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
3.هه‌ڵگرتنی ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا.
4.پابەندبونی ئەمریکا بە کشاندنەوەی هێزەکانی لە دەوروبەری ئێران.
5.کردنەوەی گەروی هورمز لە ماوەی 30 ڕۆژدا بەپێی ڕێوشوێنه‌كانی ئێران.
6.هەڵپەساردنی سزاکانی ئه‌مریكا له‌سەر فرۆشتنی نەوت، بەرهەمە پێترۆکیمیاییەکان و موشته‌قاته‌كانی نه‌وت و دەستڕاگەیشتنی تەواوەتیی ئێران بە داهاتی فرۆشتنیان.
7.پێویستیی پێشکەشکردنی پلانی ئاوەدانکردنەوەی ئێران بە بڕی لانیکەم 300 ملیار دۆلار لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانانییەوە.
8.ئەنجامدانی 60 ڕۆژ دانوستان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر بنەمای بابەتە ئەتۆمییەکان و هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتیی سزاکانی ئەمریکا و بڕیاره‌كانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەنجومەنی دادوه‌رانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم.
9.پابەندبونه‌وه‌ی ئێران به پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی (NPT) و دروستنه‌كردنی چەکی ئەتۆمی.
10.لەماوەی دانوستانەکاندا، ئەمریکا پابەندده‌بێت بەوەی کە هێزەکانی لە ناوچەکەدا زیاد نەکات و هیچ سزایەکی نوێش به‌سه‌ر ئێران‌دا نەسەپێنێت.
11.ئازادکردنی 24 ملیار دۆلاری پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە ماوەی 60 ڕۆژی دانوستانە کۆتاییەکاندا. دەبێت نیوەی ئەم بڕە پارەیە پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان بخرێتە بەردەستی ئێران.
12.پێکهێنانی میکانیزمێکی چاودێری بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە.
13.ڕێککەوتننامەی کۆتایی به بڕیارێكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان پەسه‌نددەکرێت.
14.دانوستانی کۆتایی پێش ئازادکردنی نیوەی پارە بلۆککراوەکانی ئێران، هەڵپەساردنی سزاکانی نەوتی ئێران و لادانی گەمارۆی دەریایی دەستپێناکات؛ ڕێککەوتنی کۆتاییش تەنیا لەسەر بابەتی چارەنوسی ماددە پیتێندراوەکان و پیتاندن، لادانی سزاکان و پلانی بنیاتنانەوەی ئابوریی ئێران ئەنجام دەدرێت و گفتوگۆکردن لەسەر بەرنامەی موشەکیی ئێران و پشتگیریکردنی گروپەکانی (مقاوەمە) بە شێوەیەکی بنبڕ و یەکجاری لە کارنامەی کۆبونەوەکان لادراوە.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاژانسی ته‌سنیم، سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكردۆته‌وه كه دەقی لێکتێگەیشتنەکە تاوەکو ئەم ساتە لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێرانەوە ره‌زامه‌ندی كۆتایی له‌سه‌ر نه‌دراوه.
ئاژانسه‌كه له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیریی قه‌ته‌ره‌وه به ئێرانی وتوه، پێویست به‌و گۆڕانكارییانه ناكات كه واشنتۆن له ده‌قی ره‌شنوسه 14 خاڵییه‌كه‌دا كردونی كه هێشتا ئێران وه‌ڵامی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی نه‌دابوه‌وه.
ته‌سنیم راشیگه‌یاندوه، به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كان، تره‌مپ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا لە لایەکەوە بە دەستپێکردنی گوشار، هەڕەشە و هێرشی سەربازی و لە لایەکی دیکەشەوە لە ڕێگەی گوشاری قەتەره‌وه وه‌كو نێوه‌ندگیر، هەوڵی دا لە دو روه‌وه هەڵوێستەکانی ئێران بگۆڕێت، بەڵام لە کۆتاییدا ئێران گۆڕانکارییە نوێیەکانی قبوڵ نەکرد.
ئاژانسی ته‌سنیم وتوشیه‌تی، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم دەقە هێشتا پێویستی بە پێداچونەوەو كۆتا بڕیاری دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ئێرانه‌و تا ئەو کاتەش تەواوی گومان و هەواڵەکانی دیکە، باوەڕپێکراو نین. سەرچاوە: ئاوێنە