قالیباف: ئەگەر هێرش بۆ سەر لوبنان بەردەوام بێت، وەڵام دەدەینەوە

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل و رادەگەیێنێت، ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر لوبنان رانەگیرێن، تاران پرۆسەی دانوستاندنەکان رادەگرێت و بە تووندی بەرامبەر ئیسرائیل دەوەستێتەوە.

حوزەیری 2, 2026 - 14:25
قالیباف: ئەگەر هێرش بۆ سەر لوبنان بەردەوام بێت، وەڵام دەدەینەوە

رۆژی سێشەممە 2ـی حوزەیرانی 2026، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکیپەرلەمانی ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) رایگەیاند، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نەبییە بەری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان،پشتگیریی خۆی بۆ حیزبوڵڵا و بزووتنەوەی ئەمەل دەربڕیوە و رایگەیاندووە:"پەیوەندیی نێوان ئێران و لوبنان ناپچڕێت و گیانی ئێمە و ئێوە یەکە."

قالیباف کە سەرۆکایەتیی شاندی دانوستاندنکاری ئێرانیش دەکات، ئاشکرایکرد، لە دوو رۆژی رابردوودا بە جیدی کاریان بۆ راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیلکردووە و گوتی: "ئەگەر ئەم تاوانانە بەردەوام بن، نە تەنیا پرۆسەیدانوستاندنەکان رادەگرین، بەڵکو بەرانبەر رژێمی زایۆنی دەوەستینەوە."

سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان تاران و واشنتن، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانئاماژەی بەوە کرد، هەر رێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بێتە ئاراوە،دەبێت راگرتنی هێرشەکان لە هەموو بەرەکان بگرێتەوە، بەتایبەتی بەرەیلوبنان.

هاوکات لەگەڵ هۆشدارییەکەی قالیباف، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەیفەیلەقی قودسی سوپای پاسداران رایگەیاند، بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکانیئیسرائیل لەوانەیە ببێتە هۆی هەنگاوی هاوبەشی "بەرەی موقاوەمە" و ئێرانلە تەنگەی بابولمەندەب.

 قائانی هۆشداریدا، رەنگە دۆخی هاتووچۆی کەشتییەکان لە بابولمەندەبهاوشێوەی تەنگەی هورمزی لێبێت.

ئەم هۆشدارییانەی ئێران دوای ئەوە دێن کە بنیامین نەتەنیاهوو،سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، هێزەکانیان قەڵایەکیستراتیژیی سەردەمی سەدەی نێوەڕاستیان لە باشووری لوبنان کۆنترۆڵکردووە و فەرمانی پێکردوون بەرەوپێشچوونی زیاتر بکەن بۆ دوورخستنەوەیحیزبوڵڵا لە سنوورەکانیان.

جەنگی ئێستای رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە 2ـی ئاداری 2026ـەوە لوبنانیشیگرتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی حیزبوڵڵا وەک وەڵامێک بۆ کوژرانی عەلیخامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری
ئیسلامیی ئێران لە یەکەم رۆژی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیلدا، چەندینمووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد. لەو کاتەوە بەهۆی هێرشە ئاسمانی وزەوینییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، هەزاران کەس کوژراو و بریندار بوون.