فەرەنسا دەست بەسەر کەشتییەکی "کەشتیگەلی سێبەر"ـی رووسیادا دەگرێت

هێزی دەریایی فەرەنسا بە گومانی بەرزکردنەوەی ئاڵای ساختە، دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرت کە پێدەچێت بەشێک بێت لە "کەشتیگەلی سێبەر"ـی رووسیا، کە بۆ خۆدزینەوە لە سزاکانی رۆژئاوا بەکاردەهێندرێن. رۆژی سێشەممە کەشتییەکە گەیێندرایە بەندەرێکی فەرەنسا

حوزەیری 2, 2026 - 14:49
فەرەنسا دەست بەسەر کەشتییەکی "کەشتیگەلی سێبەر"ـی رووسیادا دەگرێت

رۆژی یەکشەممە، بە یارمەتیی بەریتانیا، هێزی دەریایی فەرەنسا لەنێو ئاوەنێودەوڵەتییەکاندا هەڵیکوتایە سەر کەشتیی نەوتهەڵگری تاگۆر دوای ئەوەیکاپتنە رووسییەکەی رەتیکردەوە گوێڕایەڵی فەرمانەکان بێت.

بەگوتەی بەرپرسانی فەرەنسا، کەشتییەکە لە شاری مورمانسکی رووسیاوەبەڕێکەوتبوو و بەرەو کامیرۆن لە ئەفریقا دەڕۆیشت، بەڵام بە ساختە ئاڵایکامیرۆنی بەرزکردبووەوە.

کرێملین ئەم کارەی فەرەنسای بە "چەتەگەریی دەریایی نێودەوڵەتی" ناوبرد.

گومان دەکرێت کەشتییەکە نەوتی رووسیا یان ئێران بگوازێتەوە، کەهەردووکیان لەلایەن رۆژئاواوە سزادراون. بەپێی زانیارییەکان، کەشتییەکەپەیوەندی بە محەممەد حوسێن شەمخانییەوە هەیە، کە سەرمایەدارێکیبواری گواستنەوەی نەوتە و کوڕی عەلی شەمخانییە. 

عەلی شەمخانی، راوێژکاری رێبەری پێشووی ئێران بوو و هەردووکیان لە 28ـیشوباتدا لە یەکەم رۆژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانکوژران.

"کەشتیگەلی سێبەر" چییە؟

بریتییە لە کۆمەڵێک کەشتی کە زۆرجار ئاڵاکانیان دەگۆڕن یان تابلۆی ساختەبەکاردەهێنن، بۆ ئەوەی نەتوانرێت چاودێرییان بکرێت و سزاکانیان بەسەرداجێبەجێ نەکرێت.

لە دەستپێکی جەنگی ئۆکرایناوە لە ساڵی 2022، وڵاتانی رۆژئاوا سزایان بەسەرسەدان کەشتیدا سەپاندووە کە پێدەچێت بەشێک بن لە کەشتیگەلی سێبەریرووسیا، تەنیا یەکێتیی ئەورووپا نزیکەی 600 کەشتی لەو جۆرەی خستووەتەلیستی سزاکانەوە.

هەنگاوەکانی فەرەنسا

لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردووەوە، ئەمە چوارەمین کەشتییە فەرەنسا بەگومانی بوون بە بەشێک لە کەشتیگەلی سێبەر دەستی بەسەردا دەگرێت.دوو کەشتیی پێشوو دوای پێبژاردن ئازاد کران. هەروەها لە مانگی نیساندا،فەرەنسا پلانێکی راگەیاند بۆ دوو هێندەکردنی سزای سەر ئەو کەشتییانەی،کە ئاڵا بەرزناکەنەوە یان فەرمانەکان جێبەجێ ناکەن.