پێنج رۆژە دارستانەکانی بورسەی تورکیا دەسووتێن
دارستانی شارۆچکەکانی گورسو و کەستەل ماوەی پێنج رۆژە دەسووتێن، شەوی رابردوو ئاگرەکە زۆر زیاتر تەشەنەی سەند و بەهۆیەوە چەندین گوند چۆڵکراون.
بەگوێرەی زانیاریی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بورسە، رۆژی شەممە 26-7-2025 ئاگرەکە بەهۆی خێرایی با زۆر زیاتر تەشەنەی سەندووە و رووبەرێکی بەرفراوانی گرتووەتەوە.
هەر بۆیە شەوی رابردوو ژمارەیەکی زۆر زیاتر لە تیمەکانی بەرگریی شارستانی و ئەمبوڵانس گەیشتنە شارۆچکەکانی گورسو و کەستەل.
بەهۆی تەسەنەسەندنی ئاگرەکەوە ژمارەیەکی زۆر لە گوندەکانی سنوورەکە چۆڵکران و خەڵکەکەی گوێزراونەتەوە بۆ ناوچەی سەلامەت.
سەرچاوە: ڕووداو