نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتی دەکات: ئەم بۆنەیە ببێتە دەرفەت بۆ یەکڕیزی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی، سەرکردایەتی و جەماوەری ئەو حیزبە کرد و تێیدا جەختی لە گرنگیی تەبایی و کاری پێکەوەیی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کردەوە.
رۆژی دووشەممە، 1ـی حوزەیرانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمیکوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: "لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیینیشتمانیی کوردستاندا، بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی وئەندامان و تەواوی جەماوەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم و هیوایسەرکەوتنتان بۆ دەخوازم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەم یادەدا پێگەی مێژوویی، خەبات وتێکۆشانی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال بەرز دەنرخێنن و بە رێزەوە یادیدەکەنەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە مێژووی ئەو حیزبە کرد و گوتی:"یەکێتی کە مێژوویەکی درێژی خەباتی لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستانداهەیە و لەم رێگەیەدا بە هەزاران شەهیدی داوە، هەمیشە خاوەن پێگەیەکیگرنگ و کاریگەر بووە لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراقدا."
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا تیشکی خستە سەر بارودۆخی ئێستایهەرێمی کوردستان و دووپاتی کردەوە کە زیاتر لە هەموو کاتێکبەرپرسیارێتیی هاوبەش، تەبایی و کاری پێکەوەیی لەنێوان سەرجەم هێز ولایەنە سیاسییەکاندا پێویستە، "تاوەکو پێکەوە بتوانین پارێزگاری لە قەوارەیدەستووریی هەرێمی کوردستان و مافەکانی گەلی کوردستان بکەین."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای خواست ئەمبۆنەیە ببێتە دەرفەتێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی وباڵادەستکردنی زمانی گفتوگۆ و لێکگەیشتن، ئەوەش لەپێناو چارەسەرکردنیکێشەکان، سەقامگیری، گەشەپێدان و داهاتوویەکی باشتر و شایستە بۆگەلی کوردستان.
دەقی پەیامەکە:
له ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، به گهرمى پيرۆزبايىلە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندامان و تەواوی جەماوەری یەکێتیینیشتمانیی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. لەم یادەداپێگەی مێژوویی و خهبات و تێکۆشانی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال بەرزدەنرخێنین و به رێزهوه يادى دهكهينهوه.
یەکێتی كه مێژوويهكى درێژى خهباتى لهپێناو مافهكانى گهلى كوردستانداههيه و لهم رێگهيهدا به ههزاران شههيدى داوه، هەمیشە خاوەن پێگەیەکیگرنگ و کاریگەر بووە لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراقدا. لەمیادەدا دووپاتی دەکەینەوە كه زیاتر لە ههموو كاتێك بەرپرسیاريهتییهاوبەش، تەبایی و کاری پێکەوەیی لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنەسیاسییەکاندا پێويسته، تا پێکەوە بتوانین پارێزگاری لە قەوارەی دەستوورییهەرێمی کوردستان و مافەکانی گەلى كوردستان بکەین.
هیواخوازم ئەم بۆنەیە ببێتە دەرفەتێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیینیشتمانی و باڵادەستکردنی زمانی گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەپێناوچارهسهركردنى كێشهكان، سەقامگیری، گەشەپێدان و داهاتوویەکی باشتر وشایستە بۆ گەلی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/6/1