لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی ئێران: هیچ پابەندییەکمان لە بواری ئەتۆمدا بۆ ئەمریکییەکان دەرنەبڕيوە

گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ پابەندبوونێکیان لە بواری ئەتۆمی و بنەماکانی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ئەمریکا نەداوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئەوە ئەمریکایە بڕیار دەدات ''خۆی رادەستی مەرجەکان''ـی ئێران بکات بۆ دانوستاندن یان ''رووبەڕووی مووشەکەکان'' ببێتەوە.

حوزەیری 1, 2026 - 11:03
لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی ئێران: هیچ پابەندییەکمان لە بواری ئەتۆمدا بۆ ئەمریکییەکان دەرنەبڕيوە

ئیبراهیم رەزایی، گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لەپەرلەمانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستاندن لەگەڵئەمریکا قسەی بۆ میدیای وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند: ''هیچ پابەندبوونێکمانلە بواری ئەتۆمیدا بۆیان دەرنەبڕیوە.''

هەفتەی رابردوو بەو جۆرە بڵاوکرایەوە کە ئەمریکا و ئێران گەیشتوونەتەلێکتێگەیشتنێکی بنەڕەتی بۆ رێککەوتنێکی درێژخایەن کە یەکێک لە خاڵەسەرەکییەکانی پرسی ئەتۆمی دەبێ، بەڵام تاوەکو ئێستا یاداشتیلێکتێگەیشتنەکە بە تەواوی یەکلایی نەکراوەتەوە. 

وەک ئیبراهیم رەزایی گوتی، تاران هیچ پابەندبوونێک لە بواری پیتاندنییۆرانیۆم و ئەو بڕە یۆرانیۆمە پیتێنراوەی کە هەیە، بە واشنتن دەرنابڕێ،''تەنانەت لەوبارەوە بە هیچ شێوەیەک هیچ قسەیەکیان لەگەڵ ناکەین.''

تاران چەندین مەرجی بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا خستووەتەڕوو کەقەرەبووکردنەوەی زیانەکانی جەنگ و بە فەرمی ناساندنی دەسەڵاتی ئێران لەتەنگەی هورمز سەرەکیترینیان. 

گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران گوتی: ''ئێمە لەممەرجانە پاشگەز نابینەوە. ئێستا دەبێ ببینین ئەمریکییەکان چ بڕیارێک دەدەن.ئایا بە دانوستاندن و دیپلۆماسی خۆیان رادەستی مەرجەکانی کۆماریئیسلامیی ئێران دەکەن، رووبەڕووی دیپلۆماتکارەکانی ئێمە دەبنەوە یانرووبەڕووی مووشەکەکانمان.''

سەرچاوە: رووداو