بەندەرەکانی عێراق : ئەم ساڵ قۆناخی کردەیی کارەکانی رێگەی گەشەپێدان دەستپێدەکات
بەڕێوەبەری گشتیی بەندەرەکانی عێراق وردەکاریی نوێ لەبارەی بەندەری فاو و رێگەی گەشەپێدان ئاشکرا دەکات و دەڵێ، عێراق بۆ کارپێکردنی بەندەرەکان پەیڕەوی ستانداردی جیهانی دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش ئەزموونی گەورەترین بەندەرەکانی جیهانی گواستووەتەوە.
رۆژی دووشەممە، 1ی حوزەیرانی 2026، فەرحان فەرتووسی بە تۆڕی میدیاییرووداوی راگەیاند: "92% بۆ 93%ی کارەکانی دیزاینی کۆتایی پڕۆژەی رێگەیگەشەپێدان تەواوبووە. دۆسیەی کارپێکردنی بەندەری گەورەی فاویشئامادەیە و رادەستی حکومەت کراوە کە بڕیارە لەم رۆژانە لەگەڵسەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەسەر تێڕوانینی نوێی حکومەت بۆگواستنەوەی دەسەڵاتەکان بکرێ."
فەرحان فەرتووسی باسی لەوەش کرد، لە مانگەکانی داهاتوودا و دوایپەسندکردنی لەلایەن حکومەتەوە، پڕۆژەکە دەچێتە قۆناخی جێبەجێکردنیکردەیی و "عێراق دەبێتە ناوەندی بەیەکگەیشتنی ئاسیا و ئەورووپا."
فەرحان فەرتووسی گوتی: "چەندین کۆمپانیای راوێژکاریی نێودەوڵەتیمانهەیە و بۆ داڕشتنی سیستمی بەندەرەکە سەردانی بەندەرەکانی هامبۆرگ،شانگەهای، سیئۆل، جەبەل عەلی و ئەبوزەبیمان کردووە، بۆئەوەی بەوەرگرتنی ئەزموون لێیان ستانداردە جیهانییەکان جێبەجێ بکەین."
لەبارەی بەڕێوەبردنی بەندەرەکە، فەرتووسی باسی لەوە کرد، ئەوان دەیانەوێلەگەڵ "هێڵە دەریاییە گەورەکانی وەک (MSC, Maersk, CMA CGM) کاربکەن؛' ئاماژەی بەوەشکرد،، عێراق دەیەوێ بەو ستانداردە کار بکات کە خۆیخاوەنی بڕیار بێت لە دیاریکردنی نرخ و سیاسەتی گواستنەوەدا.
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە رکابەریی رێڕەوەکانی دیکە لەسەررێگەی گەشەپێدان، فەرحان فەرتووسی گوتی: "بازرگانی جیهانی بەدوایکورتترین، هەرزانترین و کاریگەرترین رێگەدا دەگەڕێ. رێگەی گەشەپێدان کەفاو بە تورکیاوە دەبەستێتەوە، هیچ رکابەرێکی نییە لەو رووەوە."
باسی لەوەش کرد "خاکی عێراق تەختە، ئەمەش وادەکات تێچوویسووتەمەنی و کاتی گواستنەوە زۆر کەمتر بێت. لە ڕێڕەوەکانی دیکەدا کە بەناوچە شاخاوییەکاندا تێپەڕ دەبن، لۆری و شەمەندەفەرەکان پێویستیان بەهێز و سووتەمەنییەکی یەکجار زۆرە بۆ سەرکەوتن بەسەر بەرزاییەکاندا،ئەمەش تێچووی گواستنەوە بۆ بازرگانان بەرز دەکاتەوە، بەڵام رێگەیگەشەپێدان ئەو کێشەیەی نییە."
سەبارەت بە کاریگەری پێشهاتە سەربازی و سیاسییەکانی ناوچەکە لەسەرپڕۆژەکە، بەڕێوەبەری گشتیی بەندەرەکان دەڵێ: "هەموو گۆڕانکارییەجیۆپۆلەتیکی و سەربازییەکانی ئەم دواییە و ئەو ئاڵۆزییانەی لە ناوچەکەداروویاندا، لە بەرژەوەندیی پڕۆژەکەدان و سەلماندیان کە رێگەی گەشەپێدانسەلامەتترین و باشترین بژاردەیە بۆ بازرگانی جیهانی."
رێگەی گەشەپێدان 1200 کیلۆمەتر دەبێت، لە بەندەری فاو لە بەسرەدەستپێدەکات و لە سنووری پێشابوورەوە دەچێتە نێو باکووری کوردستان وتورکیا.
تێچووی پڕۆژەکە 17 ملیار دۆلارە و حکومەتی عێراق دەیەوێ هاوتەریبلەگەڵ هێڵەکە، بۆریی گواستنەوەی وزەی هەبێت و ساڵی 2050 تەواودەبێت؛ پێشبینی دەکرێ ساڵانە داهاتەکەی بگاتە 4 ملیار دۆلار.
سەرچاوە: رووداو