ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا: پێویستە جەنگ بۆ هەمیشە بوەستێت
هیچ شتێک ئەو پەرەسەندنە گەورەیە رەوا ناکات کە ئێستا لە باشووری لوبنان لە ئارادایە، پێویستە جەنگ بۆ هەمیشە بوەستێت."
سەبارەت بە دۆسیەی ئێران و گرژییەکانی ناوچەکە، سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوە کرد، گەیشتن بە رێککەوتن لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران کارێکی زۆر پێویستە و دەبێت بە خێرایی ئەنجام بدرێت. ماکرۆن گوتیشی: "فەرەنسا ئامادەیە هاوکاری بکات بۆ دەستپێکردنەوەی جووڵەی کەشتیوانی لە رێگەی ئەو ئەرکە فرەنەتەوەییە سەربەخۆیەی کە لەگەڵ بەریتانیا پێکهێنراوە."