پارتی و یەکێتی چی دەکەن؟

تەمووزی 28, 2026 - 11:56
پارتی و یەکێتی چی دەکەن؟

زانیاری تایبەت pressin..

پارتی و یەکێتی لەم دۆخە ھەستیارەی کە ئێستا ھەیە دەیانەوێ دوور لە چاوی میدیا کۆببنەوە..
ئەرکێکی سەختتر بۆسەر شانی پارتی و یەکێتی لە حزبەکانی دیکە ھەیە، چۆن مامەڵە لە راگرتنی بالانسی ھێز لە ناوچەکە بکەن؟ چۆن مامەڵە لەگەڵ کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق بکەن و دوای ئەم کشانەوەیە ئەگەر سنورداریش بێت و بەشێوەیەک لە شێوەکان ئەمریکا لە ھەرێم مایەوە ئەوان چی بکەن؟ 
ئایا پەرلەمان کارا بکەنەوە یان ھەڵبژاردنێکی تر بکەن؟
ئایا چۆن مامەڵە لەگەڵ عێراق بکەن؟
ئەم دۆسیانە لەھەمووی زیاتر ئەرکەکە دەخاتە سەر شانی پارتی و یەکێتی.
لە یەکەم ھەنگاودا شەڕی میدیاییان لە دژی یەکتر راگرتووە، لە دووەم ھەنگاودا لق و مەڵبەند وا سەردانی یەکتر دەکەن، لە سێیەم ھەنگاودا لە ئاستی باڵا کۆ دەبنەوە..
ئەوەی دەمێنێت ئەو خاڵە جەوھەریەیە کە ھەردوولا بگەنە رێککەوتنێک چونکە بەردەوامی ئەم دۆخە ھەردوولای گەیاندووەتە تێگەیشتنێک کە لە زەرەریانە.