سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبۆوە
رۆژی سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025، لە شاری دهۆک سەرۆك مسعود بارزانی لەگەڵ سەید عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا دڵخۆشی خۆیان بە سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەربڕی و هیوایان خواست کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی عێراق و پێکهاتەکانی بێت.