سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و دادوه‌ر فایه‌ق زێدان کۆبوونه‌وه‌

تشرینی یەکەمی 18, 2025 - 17:47
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و دادوه‌ر فایه‌ق زێدان کۆبوونه‌وه‌

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2025/11/18 لە دهۆک، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقی فیدراڵ کرد. 

لە کۆبوونه‌وه‌یەکدا، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌ گرنگیی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە گەرەنتیکردنی سەقامگیریی یاسایی و سیاسی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانی وڵات کرده‌وه‌.

لای خۆیەوە، به‌ڕێز دادوەر فایەق زێدان داکۆکیی له‌ بەردەوامیی دەسەڵاتی دادوەری لە کارکردن بە بێلایەنی و سەربەخۆیی، بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی کردەوە.

سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ وڵات، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.