باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: ئامادەی پاراستنی ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستانین

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، ئامادەن پشتیوانی بکەن لە هەوڵەکان بۆ پاراستنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر و دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەموو چەکەکان، بەتایبەتی درۆن و مووشەکەکان، دەخرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتەوە.

تشرینی یەکەمی 27, 2025 - 22:36
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: ئامادەی پاراستنی ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستانین
باڵیۆزخانەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، 27-11-2025، دەڵێت، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تووندی هێرشی تیرۆریستیی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سلێمانی مەحکوم دەکات. ئێمە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشەکانی دیکەی عێراقیدا هاوڕاین لە داواکردن لە حکومەتی عێراق بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی دەستبەجێ بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، کە دوایین هەوڵە لە زنجیرەیەک هەوڵی ئەکتەرە خراپەکان بۆ تێکدانی سەقامگیریی عێراق و بە ئامانجگرتنی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانی عێراق".
 
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەشڵێت، "ئێمە ئامادەین پشتیوانی بکەین لە هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئەم ژێرخانە گرنگە، و بە بەردەوامی جەخت لەسەر گرنگیی سەپاندنی سەروەری عێراق دەکەینەوە لە بەرامبەر هەوڵەکانی تێکدانی، و دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەموو چەکەکان، بەتایبەتی درۆن و مووشەک و رۆکێتەکان، دەخرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتەوە".
 
دەقی راگەیێندراوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا:
 
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تووندی هێرشی تیرۆریستیی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سلێمانی مەحکوم دەکات. ئێمە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشەکانی دیکەی عێراقیدا هاوڕاین لە داواکردن لە حکومەتی عێراق بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی دەستبەجێ بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، کە دوایین هەوڵە لە زنجیرەیەک هەوڵی ئەکتەرە خراپەکان بۆ تێکدانی سەقامگیریی عێراق و بە ئامانجگرتنی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
 
ئێمە ئامادەین پشتیوانی بکەین لە هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئەم ژێرخانە گرنگە، و بە بەردەوامی جەخت لەسەر گرنگیی سەپاندنی سەروەری عێراق دەکەینەوە لە بەرامبەر هەوڵەکانی تێکدانی، و دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەموو چەکەکان، بەتایبەتی درۆن و مووشەک و رۆکێتەکان، دەخرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتەوە.
سەرچاوە: ڕووداو