هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌سعوود پزیشكیان ره‌ت ده‌كرێته‌وه
نووسینگه‌ی رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌نگۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێرانی ره‌ت كرده‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه ته‌نیا بۆ دروستكردنی پشێوی و دووبه‌ره‌كییه له ناوخۆی ئێران‌دا.
نووسینگه‌ی موجتەبا خامنەیی ڕابەری كۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە له رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕەت کردەوە کە باس له دەستلەکارکێشانەوەی مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ده‌كه‌ن. جەختیشی کردەوە کە ئەو زانیارییانەی لە تۆڕەكانی کۆمەڵایەتی بڵاو كراونه‌ته‌وه پشتیان بە زانیاریی نافەرمی بەستووە.
نووسینگه‌كه لە ڕاگەیەنراوه‌كه‌دا ئاماژەی بەوەش کردووه کە تاكە لایەنی فەرمی بۆ بڵاوکردنەوەی پەیام، هەواڵ و بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ڕابەر، ئەو پلاتفۆرمانەن کە سەر بە نووسینگه و مەکتەبی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانیەتی.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه كه هەندێک لەو بڵاوکراوانەی دوایی بوونه‌ته هۆی دروستکردنی پشێوی و دووبەرەکی لەناو کۆمەڵگەدا، بۆیه هه‌میشه رێنماییه‌كانی ڕابەر جەخت لە پاراستنی یەکێتیی نیشتمانی، پاڵپشتیکردنی بەرپرسان و خزمەتکردنی کۆماری ئیسلامی کردووەتەوە.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له به‌شێكی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه كه مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی ئارسته‌ی موجته‌با خامه‌نه‌یی رابه‌ری كۆماری ئیسلامی كردووه و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكه نیشانداوه.