سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌خت له يه‌كڕيزيى كورد له سووريا ده‌كاته‌وه
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/11/27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى نيشتمانيى كورد له سووريا (ENKS) به سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز محه‌مه‌د ئيسماعیل، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى (ENKS)، دوايين پێشهاته‌كانى سووريا و دۆخى كورد و پێكهاته‌كانى ديكه‌يان له‌و وڵاته خسته ڕوو و باس له ڕۆڵى ئه‌نجومه‌نه‌كه له پرۆسه‌ى سياسى و دانوستانه‌كاندا كرا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له پێويستيى يهكڕيزى و لێكگهيشتنى لايه‌نه كوردييه‌كان كرده‌وه و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه پشتيوان و یارمه‌تیده‌ری پرۆسه‌ى دانوستانه‌كان ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژيان و پاراستنى مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى به بنه‌ماى سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنى وڵاته‌كه له‌قه‌ڵه‌مدا.
لاى خۆيانه‌وه ده‌سته‌ى سهرۆكايهتیى (ENKS)، سوپاس و پێزانينى خۆيان بۆ ڕۆڵى به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد له سووريا و پشتگيريى به‌رده‌وامى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.