پارتی دەگەرێتەوە بەغدا

ئایاری 6, 2026 - 17:45
پارتی دەگەرێتەوە بەغدا

– بڕیاری گەڕانەوەی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر داوای راستەوخۆی، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراقە.

– عەلی زەیدی: بوونی پارتی وەک هێزێکی سەرەکی و کاریگەر بۆ سەرخستنی کارنامەی حکوومەت و پڕۆسەی سیاسیی عێراق گرنگە.

– پارتی بەر لە گەڕانەوە بۆ پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی لەگەڵ عەلی زەیدی کردووە لەسەر جێگیرکردنی داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لەنێو کارنامەی حکوومەتی داهاتوو و گرنگیی تێپەڕاندنی چەند یاسایەک.