ترەمپ: نزیكین له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران
دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، لە بارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەڵێت:
- نزیكین له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران؛ نه‌ده‌بوو ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر به‌یروت
(دره‌و):
دۆناڵد تره‌مپ:
- نه‌ده‌بوو هێرشه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆسه‌ر به‌یروت رووبدات، به‌تایبه‌تیش له رۆژێكی گرنگی وه‌كو ئه‌مڕۆدا كه ئێمه زۆر نزیكین له‌وه‌ی بگه‌ینه رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئێران.
- ئیسرائیل مافی هه‌یه به‌رگری له خۆی بكات دژ به هه‌ڕه‌شه‌كان، بەڵام ئەو هێرشەی کە وەڵامی دایەوە زۆر بچوک و بێ بایەخ بوو.
- ئیسرائیل نابێت هێرشی تر لە هیچ شوێنێکی لوبنان ئەنجام بدات، هه‌روه‌ك نابێت هیچ لایەنێکی دیکە بە حزبوڵڵاشەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.
- دەکرێت ئەمە سەرەتای ئاشتییەکی درێژخایەن و جوان بێت، بۆیە تێکی مەدەن.
- زۆر نزیکین لە ڕێککەوتنێک کە ببێتە هۆی ئاشتی بۆ ناوچەکە بە لوبنانیشەوە، بۆیه ده‌بێت هه‌موولایه‌نه‌كان پاشه‌كشێ بكه‌ن و ئاڵۆزی كه‌مبكه‌نه‌وه.