توێژینەوەیەک لەبارەی دەرمانێکی جەڵتە: 50٪ ژیانی تووشبووان دەگەڕێنێتەوە
توێژینەوەیەکی نوێ لە چین کاریگەریی دەرمانێکی جەڵتەی مێشک دەردەخات بەوەی کە 50٪ ئەگەری گەڕانەوەی ژیانی تووشبووان باشتردەکات.

توێژینەوەکە لە فاکەڵتی پزیشکیی زانکۆی ژێجیانگ لە چین لەسەر دەرمانی alteplase کرا و دەرکەوت، ئەگەر کەسێک لە ماوەی 24 کاژێری سەرەتای جەڵتەکە پێی بدرێت، ئەوا 50٪ ئەگەری گەڕانەوەی ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە و ئەو زیانانەی کە جەڵتەکە لە مێشکی تووشبووەکە دەدات کەمدەکاتەوە. دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا، دەرمانی alteplaseـی بۆ جەڵتەی مێشک بەهۆی خوێمەیینەوە پەسندکردووە کە بەشێوەی گیراوە بەردەستە. بەگوێرەی دامەزراوەی جەڵتەی مێشک لە ئەمریکا، پزیشکان پێویستە جەخت لە چوار پێوانەی دیاریکراو بۆ نەخۆشان بکەن، بۆ ئەوەی ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک بەراوردبکەن؛ پێوانەکانیش ئەمانەن:
- بەرزی پەستانی خوێن
- بەرزیی چەوریی خوێن
- قەڵەوی
- شەکرە
سەرچاوە: ڕووداو