کەشناسی: سبەی باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لە زۆربەی شارەکان باران دەبارێت. کەشناسێک دەڵێت، شەپۆلەکە کەمتر لە 24 کاژێر دەخایێنێت.

شوبات 16, 2025 - 17:56
کەشناسی: سبەی باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، "سبەی پێشبینی بارینی بەفر و باران دەکرێت؛ کاریگەریی شەپۆلەکە لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان و بەشێکی پارێزگای هەولێر دەبێت". بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بڕی بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی 4 بۆ 8 ملیمەترە، لە هەڵەبجە دوو بۆ سێ ملیمەتر و لە هەولێر یەک بۆ سێ ملیمەتر دەبێت. هیچ ئاماژەیەکیشی بە دهۆک نەکردووە. محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی ئەمڕۆ بە رووداوی گوت: "شەپۆلەکە کاژێرە سەرەتاکانی بەرەبەیانی سبەی دەستپێدەکات و کورتخایەنە. کەمتر لە 24 کاژێر بەردەوام دەبێت". بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبن:

 هەولێر: 12 پلەی سیلیزی

 سلێمانی: 8 پلەی سیلیزی

 دهۆک: 12 پلەی سیلیزی

 کەرکووک: 11 پلەی سیلیزی

 زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی

 هەڵەبجە: 5 پلەی سیلیزی

 حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی

 سۆران: 9 پلەی سیلیزی

 گەرمیان: 10 پلەی سیلیزی

سەرچاوە: ڕووداو