سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی دیدارەکە دەڵێت، په‌يوه‌ندييه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئاماده‌كارييه‌كانى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان تاوتوێ كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، کۆنسووڵی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان لە دیدارەکە بەشدار بووە و په‌يوه‌ندييه‌كانى ژاپۆنيان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به مايه‌ى "بايه‌خ و گرنگ" بۆ هه‌ردوولا له قه‌ڵه‌م دا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هه‌ردوولا ئاماده‌يى و كار و چالاكيى كۆمپانيا ژاپۆنييه‌كانيان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به گرنگ دانا و تيشكيان خستەسه‌ر ئه‌و بوارانه‌ى ده‌كرێ ژاپۆن وه‌به‌رهێنانيان تيادا بكات.
نێچیرڤان بارزانی "سوپاس و پێزانين"ـى بۆ هاوكارييه‌كانى ژاپۆن، رۆڵ و ئاماده‌يى و چالاكيى كۆمپانياكانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. ئەمە بەگوێرەی راگەیێندراوەکە.
لە دیدارەکەدا دوايين پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێیوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه، باسکران.
سەرچاوە: ڕووداو