لە ئامەد پێشانگەی (شوێنپێیەکانی میزۆپۆتامیا) کرایەوە

لە سووری ئامەدی باکووری کوردستان، پێشانگەیەکی شێوەکاری بە ناوی "شوێنپێیەکانی میزۆپۆتامیا" کرایەوە و بەرهەمەی حەوت شێوەکار خرانەڕوو.

ايلول 23, 2025 - 09:53
ايلول 23, 2025 - 09:55
لە ئامەد پێشانگەی (شوێنپێیەکانی میزۆپۆتامیا) کرایەوە
پێشانگەکە لە کەنیسەی ئەرمەنییەکانی سوورپ گیراگۆس کرایەوە، تێیدا بەرهەمی چەندین حەوت شێوەکار لە سێ وڵاتی جیاواز نمایشکراون.
 
میرای هاڤین فیدانبۆی، سەرپەرشتیاری پێشانگەکە رایگەیاند: "بە گشتی حەوت هونەرمەند و 17 بەرهەم هەیە. ماوەی دوو رۆژە لە ئامەد کار دەکەین و بە شارەکەدا دەگەڕێین". گوتیشی: "بەرهەمەکانمان رەنگدانەوەی کولتوور و کەلەپووری ئامەد و ئەو رووداوانەن کە تێیدا روویانداوە".
 
کەمال ئولوسۆی، یەکێک لە ئامادەبووانی پێشانگەکە داوای بەردەوامبوونی پێشانگە هونەرییەکان دەکات و گوتی: "ئەم شوێنە مێژووی هەزار ساڵی هەیە. بەڕاستی پێویستە هەموو کەسێک ئەم کارە بکات، ئەگەر خاوەندارێتی ئەم شوێنە بکەیت، ئەوا لە هەمان کاتدا خاوەندارێتی لە کولتووری خۆت و مرۆڤایەتیش دەکەیت".
 
پێشانگەی (شوێنپێیەکانی میزۆپۆتامیا) تەنیا بە باکووری کوردستانەوە سنووردار نابێت و بڕیارە لە داهاتوودا لە ئەنقەرە و ئەنتاڵیاش بکرێتەوە.