سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماده‌ى ڕێوڕه‌سمى يادى له‌دايكبوونى شا چارلس بوو
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/10/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شداريى له ڕێوڕه‌سمى يادى له‌دايكبوونى شا چارلسى سێيه‌م، شاى شانشينى يه‌كگرتوودا كرد.
له ڕێوڕه‌سمه‌کەدا كه به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان نوێنه‌رى سه‌رۆك بارزانى و باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هيواى ته‌مه‌ندرێژيى بۆ شا و سه‌ركه‌وتنى بۆ شانشینى يه‌كگرتوو خواست.
هه‌ر له‌و بۆنه‌دا چه‌پكه‌گوڵى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش به ڕێوڕه‌سمه‌كه كرا.