هیچ موچەیەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نافەوتێت

تیشڕین یەکە 7, 2026 - 23:00
تیشڕین یەکە 7, 2026 - 23:01
هیچ موچەیەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نافەوتێت

شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەردوو مووچەی مانگی 11 و 12 مافێکی دەستووری و یاسایی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە و ئەوان وەکو ئەندامانی پەرلەمانی عێراق، پێداگیر دەبن بۆ ڕەوانەکردنی شایستە دارییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ مووچەیەکی ساڵی 2025ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نافەوتێت و هەردوو مووچەی نەهاتووەکە دابەش دەکرێن.