سەرمای سەخت و بەفر لە ڕێگایە 

تیشڕین یەکە 8, 2026 - 17:21
سەرمای سەخت و بەفر لە ڕێگایە 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، شەپۆلێكی باران و بەفر لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لە هەرێمی كوردستان دەست پێ‌ دەكات

باس لەوەش كراوە، ئەو شەپۆلە لە ئەنجامی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و كاریگەریی بارستە هەوایەكی ساردە، كار دەكاتە سەر كەشی ناوچەكەمان، سەرەتا لە سنووری ئیدارەی زاخۆ و پاشان سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكان دەست پێ دەكات، بە نمەبارانی لەسەرخۆ و بەفربارینی پچڕپچڕ لەسەر ناوچە سنوورییەكان و لووتكەی شاخە بەرزەكان دەبێت.