پێشبینی بۆ ڕۆڵی داهاتووی ئیدریس بارزانی - دیدێکی شیکارانە

ايلول 23, 2025 - 18:31
پێشبینی بۆ ڕۆڵی داهاتووی ئیدریس  بارزانی - دیدێکی شیکارانە

دەستەی توێژەرانی گۆڤاری ئیدارەی قەیرانەکان-بەغدا


هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ڕووبەڕووی کۆمەڵێک تەحەدای ڕیشەیی بووەتەوە کە تەنیا لە سنووری سیاسەت و ئابووریدا ناوەستن، بەڵکوو بۆ ناو کۆمەڵگە و کولتوور و ژینگەیش درێژبوونەتەوە. لە ناوەڕاستی ئەم ئاڵنگارییانەدا ناوی ئیدریس  بارزانی بەرچاو دەکەوێت، وەک کاراکتەرێکی گەنج کە هەوڵی ئەوە دەدات وێنەیەکی جیاواز پێشکەش بکات لەوەی کە دیمەنی سیاسی کوردی پێی ڕاهاتووە. قسەکردن سەبارەت بە ڕۆڵی ئەو لە دەستپێشخەری سیاسیی تەقلیدی ناکات، بەڵکوو سەرقاڵی چالاکیی مەدەنی و کولتووری و کۆمەڵایەتییەوە کە بە تێپەڕینی کات ڕەنگی ستراتیژی وەردەگرێت. لێرەدا پرسیارێکی بنەڕەتی خۆی دەخاتە ڕوو: ئایا ئێمە ڕووبەڕووی پرۆژەی سەرۆکێکی نوێین، کە ئامرازەکانی کاریگەرییە نەرمەکەی لە ئامادەکردنیدا بۆ ڕۆڵێکی سەرۆکایەتیی گەورەتر لە داهاتوودا، کۆ دەکاتەوە؟

ژینگەی پەروەردەکردن و میراتی خێزانی
کاتێک تاقیکردنەوەکەی دەخوێنینەوە، ناچارین بۆ ئەو ژینگەیەی تێیدا گەورە بووە بگەڕێینەوە: ئەو میراتی باپیرە گەورەی، ئیدریس بارزانی سەرکردەی ھەمیشە زیندوو، هەڵگرتووە، کە ناوەکەی بە قوربانیدان و کاری مەیدانییەوە لە ڕیزەکانی پێشمەرگەدا بەستراوەتەوە. پشتی بە قوتابخانەی باوکی، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، بەستووە کە بە ئامادەیی پراکتیکی و نەرمیی سیاسی و هەوڵدانی بۆ بەستنەوەی کوردستان بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە، ناوبانگی دەرکردووە.
ئیدریس بارزانی  لەگەڵ ئەم میراتە خێزانییەدا بەردەوام بێت، لە هەمان کاتیشدا خۆی وەک ڕووخسارێکی سەردەمی و جیھانی دەردەکەوێت، کە وەڵامی خواستەکانی نەوەیەکی جیاواز دەداتەوە.

دەستپێشخەرییە مەدەنییەکان و پەیامە قووڵەکان

لەم گۆشەیەوە دەتوانین دەستپێشخەرییە مەدەنیەکانی بخوێنینەوە، لەوانە پرۆژەی بەدارستانکردنی دەوروبەری هەولێر بە هەزاران درەختی زەیتوون. ئەم دەستپێشخەرییە لە یەکەم ڕوانیندا وەک چالاکییەکی ژینگەیی دەردەکەوێت، بەڵام پەیامی دوورمەودای لە خۆدا هەڵگرتووە: بەستنەوەیەکی ڕاستەوخۆی نێوان زەوی و ناسنامەیە، هەوڵێکە بۆ چاندنی بیرۆکەی ئەوەی کە پەرەپێدان لە پاراستنی سروشت جیانابێتەوە. درەخت لێرەدا تەنها هێمایەکی ژینگەیی نییە، بەڵکوو ئامرازێکی سیاسیی نەرمە کە ئامانجی شێوەپێدانی هۆشی گەنجانە بۆ زەروریەتی دروستکردنی پەیوەندییەکی بەردەوام لەگەڵ ژینگەکەیاندا

بەراوردکردن لەگەڵ سەرۆکە گەنجەکانی جیهاندا

بەراوردکردنی لەگەڵ سەرۆکە گەنجەکانی جیهاندا، ڕەهەندەکانی ئەم تاقیکردنەوەیە دەردەخات. ئیمانوێل ماکرۆن لە فەڕەنسا خۆی وەک ڕووخسارێکی نوێ لە دەرەوەی دامەزراوە حیزبی تەقلیدیەکان پێشکەش کرد و جەستن ترۆدۆ لە کەنەدا وێنەی خۆی لە سەر کراوەیی و بەها لیبڕاڵەکان بنیاتنا.
لە ناوچەکەیشدا، هەندێک سەیری تاقیکردنەوەی محەمەد بن سەلمان لە سعوودیەدا، وەک نموونەیەک لە سەرۆکێکی گەنج، دەکەن کە هاوکێشە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانی دووبارە ڕێکخستووەتەوە.
ئیدریس بارزانی بەوە لەم نموونانە جیا دەکرێتەوە کە دەسەڵاتەکان لەناو سیاسەتدا راستەوخۆ جێبەجێ ناکات، بەڵام لەوەدا لەگەڵیان یەکدەگرێتەوە کە مەرجەکان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ نەوەی نوێ و بەکارهێنانی ئامرازە تەقلیدیەکان بۆ بنیاتنانی شەرعیەت وەلادەنێت و، لەڕووی کاری کەلتووری مڕۆییەوە پێشەنگی کۆمەڵگە دەکات.

ستراتیژیەت و ئامرازەکانی کاریگەری

ئەو هەوڵ دەدات شوێنی خۆی لە ڕێگەی کولتوور، کاری مەدەنی و هێماسازی ژینگەییەوە دەستنیشان بکات، ئەمەیش لەبری ڕێگەی دەسەڵاتی سیاسیی ڕاستەوخۆ. ئەم ڕێچکەیە واتای پێشبینی لەخۆدەگرێت. نەوەی گەنج لە کوردستان، کە زۆرینەی دانیشتووان پێکدەهێنن، لەناو کۆمەڵێک کێشەدا دەژین: ڕێژەی بەرزی بێکاری، لاوازیی خزمەتگوزارییەکان و سنووردارکراوی  کار.
ئەم هەوڵانەش دەرگا  بەڕووی ڕووخسارە گەنجەکاندا دەکەنەوە تا بتوانن گوتارێکی جیاواز پێشکەش بکەن. ئیدریس بارزانی هۆشیارە بەم هاوکێشەیە و هەوڵی بنیاتنانی پەیوەندییەکی تایبەت لەگەڵ ئەم نەوەیەدا دەدات.


بە ئامانجکردنی گەنجانی عێراق

ئەگەر بازنەکە فراوان بکەین بۆ ئەوەی سەیری گەنجانی عێراق لە ناوەڕاست و باشوور بکەین، ئەوا ئەگەرەکانی کاریگەریی ئیدریس بارزانی لە ساتە ئێستاییەکەدا بە سنوورداری دەمێنێتەوە، بەڵام دەتوانێت ئامرازە نەرمەکانی بەکاربهێنێت بۆ بنیاتنانی پردە عێراقی و کوردییەکان.
گەنجانی عێراق بەگشتی قەیرانی متمانەیان لەگەڵ چینی سیاسیی تەقلیدیدا هەیە و چاویان لە ڕووخسارە نوێیەکانە کە زیاتر لە کێشەکانیانەوە نزیک بن. ئیدریس بارزانی بە قسەکردنی مەدەنی و کولتووری دەتوانێت خۆی وەک دەنگێکی کوردیی عێراقیی یەکخەر بخاتە ڕوو.

پێشبینیی داهاتوو و سیناریۆکان

پێشبینی بۆ داهاتوو لە چوارچێوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکە جیا نابێتەوە. کوردستان ناوچەیەکە کە بە قەیرانەکان دەورە دراوە، لەنێوان  تورکیا و ئێران و ئاڵۆزییەکانی پەیوەندی لەگەڵ بەغدادا.
لە پێشبینیدا بۆ داهاتوو دەرگای زیاتر لە سیناریۆیەک دەکرێتەوە:

سیناریۆی یەکەم
بەردەوامبوون لە ڕۆڵی مەدەنی و کولتووری بەبێ گواستنەوە بۆ شوێنێکی سیاسیی ڕاستەوخۆ، بەڵام لەگەڵ کاریگەریی گەورە لەسەر کۆمەڵگە.

سیناریۆی دووەم
چالاکی مەدەنی بۆ سەکۆیەکی سیاسی لە داهاتوودا، ئەمەش دەرگا بەسەر ڕۆڵێکی فەرمیدا دەکاتەوە و لەم روانگەیەدا پۆ داھاتوو کاریگەرییە سیاسییەکانی لە بەرگێکی مەدەنی و کەلتووریدا بەبەھێزی دەردەکەون.

دەرئەنجام

ئەوەی ڕوونە ئەوەیە کە ئیدریس بارزانی تا ئێستا  لە فەزای کوردیدا سەرکەوتوو بووە. ئەو تەنها میراتگرێکی سیاسی نییە، بەڵکوو ڕووخسارێکە کە هەوڵی ئەوە دەدات گێڕانەوەی تایبەت بە خۆی لە ڕێگەی کۆمەڵگە و ژینگە و کلتوورەوە بنیات بنێت.
لە سەردەمێکدا کە گەنجان بەدوای هێمایەکی نوێدا دەگەڕێن،  ئەم ڕێچکەیە گرەوێکی زیرەکانەیە. لێرەوە گرنگیی چاودێریی پەرەپێدانی بەم روئیاو پەیامە وردتر دەبێت، چونکە ڕەنگە هێڵەکانی سەرۆکایەتییەکی گەنجانە لە جۆرێکی جیاواز لە کوردستان و عێراقی ساڵانی داهاتوودا، بکێشێت.

توێژەرانی زانستی
- تاڵب کاظم سەعداوی  
- قاسم شەفیق خەزعەلی