هه‌ولێر و به‌غداد له‌سه‌ر سیستمی ئەسیکۆدا رێککەوتن
هه‌ولێر و به‌غداد ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ـی حوزه‌یرانی 2026 له به‌غداد رێككه‌وتنێكی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی سیستمی ئه‌سیكۆدا له ده‌روازه سنورییه‌كان واژۆكرد، وه‌زیری دارایی عێراق ده‌ڵێت "یه‌كخستنی سیستم و رێكاره گومرگییه‌كان هه‌نگاوێكی ستراتیژییه و ده‌بێته هۆی زیادبوونی داهات".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رێككه‌وتنه‌كه له 16 بڕگه پێكدێت، كه تایبه‌تن به سیستمی ئه‌سیكۆدا و له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی ئابووریی عێراقدا به فه‌رمی په‌سه‌ند ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی رێککەوتنەکە زمانی کوردی بۆ سیستمی ئه‌سیكۆدا زیاد دەکرێت و سه‌رجه‌م پێناسە گومرگییه‌كانیش یەکدەخرێن.
رێككه‌وتنه‌كه رێگه به هه‌رێمی کوردستان ده‌دات دەسەڵاتی تەواوی هه‌بێت لە تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی هەرێمی كوردستان لە سیستمه‌كه‌دا.
به‌غداد پابه‌نده به‌وه‌ی راهێنان بە کارمەندانی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان بكات، له داهاتووشدا هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له سیسته‌مه‌كه‌دا بكرێت ده‌بێت به هاوبه‌شی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد بكرێت.
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانه ئه‌وه‌یه كه كۆپیی پارێزراوی سیستمەکە بۆ هەموو عێراق لە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی هەرێمی کوردستان دەبێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، دان بە ناوچە گومرگییە ئازادەکانی هەردوو حکومه‌تدا ده‌نرێت، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م بەڵگەنامەکانی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پرۆژەکان لە سیستەمی ئەسیکۆدا کاریان پێدەکرێت.
هاوكات لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ دەروازە نافەرمییەکان پێكده‌هێنرێت و هیچ سانسۆرێک ناخرێتە سەر هیچ دەروازەیەک لە عێراق بەوانەی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
یه‌كێكی دیكه‌ی له خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌یه كه داهاتی گومرگی و باج لە ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق یەکلا دەکرێتەوە، وه‌كچۆن رۆژمێری کشتوکاڵیی یەکگرتوو پەیڕەودەکرێت پاڵپشت بە رێککەوتنی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ.
جگه‌له‌وانه‌ش لێخۆشبوونی گومرگی و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ لە ئەنجوومەنی ئابووری یه‌كلاده‌كرێنه‌وه، هه‌روه‌ها پشكنینی کۆنتڕۆڵی جۆریی كاڵای هاوردەکراو لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەردوو حكومه‌ته‌وه کاری پێ دەکرێت.
مۆڵه‌تی هاوردە و هەناردەی کاڵای دەرچوو لە حكومه‌تی هەرێمی كوردستان کاری پێ دەکرێت و به‌ڵگه‌نامه‌ی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان، دەرچوو لە تۆماری کۆمپانیاکانی هەرێم پەسەندە، جگه‌له‌وه‌ش به‌ڵگه‌نامه‌كانی دەرچوو لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازیی هەرێم کاریان پێ دەکرێت. سەرچاوە: ڤار