باسم بەدری لە شوێنی قاسم ئەعرەجی دانرا
باسم به‌دری بۆ سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی؛ ده‌نگۆی لادانی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی هه‌یه
عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌رده‌وامه له گۆڕانكاریی له پۆسته‌كان، ئه‌مڕۆ فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ (باسم به‌در) وه‌كو سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ده‌ركرد.
باسم به‌دری كه سه‌ركرده‌یه له ئیئتیلافه‌كه‌ی نوری مالیكی، له شوێنی (عه‌بدولكه‌ریم به‌سری) پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی وه‌رده‌گرێت.
ئه‌م گۆڕانكارییه له‌كاتێكدایه ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی چاوی له‌وه‌یه پۆستی وه‌زیری ناوخۆ وه‌ربگرێت كه پشكی شیعه‌كانه‌و هێشتا پڕنه‌كراوه‌ته‌وه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه هاوپه‌یمانی زۆرینه‌ی لایه‌نه شیعه‌كانه، ده‌سه‌ڵاتی به عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران به‌خشیوه به‌رله‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی ته‌موز گه‌شتی ئه‌مریكا بكات، پۆسته وزارییه به‌تاڵه‌كان پڕبكاته‌وه كه (9) وه‌زاره‌ته‌و هه‌ندێكیان له‌نێوان پێكهاته‌ی شیعه (وه‌زاره‌تی ناوخۆ)و هه‌ندێكی تریان له‌ناو پێكهاته‌ی شیعه ناكۆكی له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی (پلاندانان و به‌رگریی) هه‌یه، مه‌سیحییه‌كانیش له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی (كۆچ و كۆچبه‌ران) ناكۆكن.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌كان له به‌غداده‌وه باس له به‌خشینی (عه‌لی عه‌لاق) ده‌كه‌ن له پۆستی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و دانانی (نزار ناسر) له شوێنه‌كه‌ی؛ به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه هێشتا به فه‌رمی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه. سەرچاوە: درەو